سه‌رۆكی حكوومه‌ت پێشوازی لە سەرۆکی نێردەی یەکێتی ئەوروپا بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان دەکات

سه‌رۆكی حكوومه‌ت پێشوازی لە سەرۆکی نێردەی یەکێتی ئەوروپا بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان دەکات

زاری كرمانجی - ئەمڕۆ شەممە 18ی ئەیلوولی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڤیۆلا ڤۆن کرامۆن سەرۆکی نێردەی یەکێتیی ئەوروپا بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد .
لە دیدارەکەدا ، سەرۆکی نێردەی یەکێتیی ئەوروپا، کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکیی و ئەرکەکانی نێردەکە خستەڕوو کە ئامانجیان چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە ، جەختیشی کردەوە کە ئەرکی ئەوان، تەنیا چاودێریکردنە و دەستوەردان لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان ناکەن . 
سەرۆکی حکومەت وێڕای نرخاندنی ڕۆڵی گرنگیی یەکێتیی ئەوروپا لە چاودێریکردنی هەڵبژاردن ، هیواشی خواست، پرۆسەکە بە شێوەیەکی ئارام و دادپەروەرانە و دوور لە ساختەکاری و توندوتیژی بەڕێوە بچێت، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم . 
ئامادەیی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەکی پێویست، لە گەڵ نێردەی یەکێتیی ئەوروپا دەربڕی.

زۆرترین بینراو