سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ پاتریارك مار گۆرگیس سڵیوا ده‌كات

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ پاتریارك مار گۆرگیس سڵیوا ده‌كات

زاری كرمانجی - سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی قه‌داسه‌تی پاتریارك مار گۆرگیس سڵیوا، پاتریاركی كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشووری كرد، بۆ كۆچی دوایی خاتوو په‌ننا دانیال سڵێوای خوشكیانه‌وه‌.

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیدا بۆ به‌ڕێز قه‌داسه‌تی پاتریارك مار گۆرگیس سڵیوا، پاتریاركی كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشووری، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو په‌ننا دانیال سڵێوای خوشكیانه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ به‌ڕێزیان كرد.

نێچیرڤان بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی هاوسۆزی و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ به‌ڕێز قه‌داسه‌تی پاتریارك مار گۆرگیس سڵیوا و خانه‌واده‌ی به‌ڕێزیان، هیوای خواست خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر به‌زه‌یی و میهره‌بانیی.

زۆرترین بینراو