سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ مه‌تران ئاسادۆريان كۆبووه‌وه‌

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ مه‌تران ئاسادۆريان كۆبووه‌وه‌

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز مه‌تران د. ئاڤاك ئاسادۆریان سه‌رۆكی تایه‌فه‌ی ئه‌رمه‌نی ئه‌رتۆدۆكس له‌ عیراق و ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكانی تایه‌فه‌ مه‌سیحییه‌كان له‌ عیراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دۆخی تایه‌فه‌ی ئه‌رمه‌ن و مه‌سیحییه‌كان له‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستان، گرنگیی به‌شداری و هاوبه‌شیی ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق له‌ كایه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و پرۆسه‌ی سیاسیی وڵاتدا، دۆخی كه‌نیسه‌كان و پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی و مافه‌كانیان، مه‌ترسییه‌کانی داعش و هه‌ڵبژارده‌کانی داهاتووی عیراق، تاوتوێ كران.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز مه‌تران ئاسادۆریان باسی له‌ دۆخ و ڕه‌وشی ژیانی ئه‌رمه‌نه‌كانی كوردستان و به‌سه‌رکردنه‌وه‌یانی كرد كه‌ گه‌وره‌ترین ژماره‌یان له‌ زاخۆیه‌، هه‌روه‌ها تیشکی خسته‌ سه‌ر دۆخی ئه‌منی که‌ بووه‌ته‌ هۆی کۆچی ئه‌رمه‌نه‌کانی عیراق بۆ ده‌ره‌وه‌ و ستایشی یه‌كترقبووڵكردن، پێكه‌وه‌ژیان، ته‌بایی و لێبورده‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ قووڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و كولتووره‌ كرده‌وه‌.

زۆرترین بینراو