سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ باڵیۆزی ئیسپانیا كرد

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ باڵیۆزی ئیسپانیا كرد

زاری كرمانجی - پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/7/28 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز هانسی ئیسكۆبار، باڵیۆزی ئیسپانیا له‌ عیراق كرد كه‌ ئه‌ركه‌ی كۆتایی دێت.

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ماڵئاوایی له‌ به‌ڕێز باڵیۆزی ئیسپانیا كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌ركی تازه‌یدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی بۆ هه‌وڵ و ڕۆڵیان له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیسپانیا له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كرد.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ ئیسپانیا، ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریی ئیسپانی له‌ هه‌رێمی کوردستان، دۆخ و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی عیراق، په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه‌ و چه‌ند بابه‌تێكی مایه‌ی بایه‌خی هه‌ردوولا، تاوتوێ كران.

 

زۆرترین بینراو