سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ باڵیۆزی توركیا كرد

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ باڵیۆزی توركیا كرد

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/7/28 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز ئالیڕزا گونه‌ی، باڵیۆزی تازه‌ی توركیا له‌ عیراق كرد.

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزباییی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ باڵیۆزی تازه‌ی توركیا له‌ عیراق كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.

له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێز كونسولی گشتیی توركیا له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ بوو، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ توركیا تاوتوێ كران و هه‌ردوولا خواستیان بۆ بره‌ودان به‌ هه‌موو بواره‌كانی په‌یوه‌ندی دووپات كرده‌وه‌.

دۆخی عیراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتی، هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عیراق، دۆخی بڵاوبوونه‌ی په‌تای كۆڤیدـ19 له‌ عیراق و توركیا، شه‌ڕی دژی تیرۆر، مه‌ترسییه‌كانی داعش و چه‌ند بابه‌تێكی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

زۆرترین بینراو