مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئوردن دەکات

مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئوردن دەکات

زاری كرمانجی - ئەمڕۆ پێنجشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فوئاد خازر ئەلمەجالی کونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی ئوردن لە هەرێمی کوردستان کرد .

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتی نوێی ئوردن کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی مێژووییی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن .

هەڵوێستی دۆستانەی شا عەبدوڵا و ئوردنیشی لە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان لە قۆناغە جیاکاندا بەرز نرخاند.

کونسوڵی گشتیی ئوردن سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگیی دەزگا پەیوەندارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لەگەڵ کونسوڵگەری ئوردن و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندی هەمەلایەنە لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی

 

زۆرترین بینراو