سەردانی فەرماندەی فەیلەقی قودس بۆ عێراق چ پەیامێك هەڵدەگرێت؟

سەردانی فەرماندەی فەیلەقی قودس بۆ عێراق چ پەیامێك هەڵدەگرێت؟

زاری كرمانجی- مەهدی محەممەد رواندزی : فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی ( ئیسماعیل قائانی ) بە نهێنی سەردانی عێراق دەكات بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكی گروپە چەكدارەكان، دوای ئەوەی سەرۆكوەزیرانی عێراق ( مستەفا كازمی ) ڕایگەیاند كە ئەركی جەنگیی ئەمریكا لە عێراق بۆ ئەركی ڕاوێژكاری گۆڕدراوە .
سەردانەكەی قائانی دوای كۆتایی هاتنی خولی چوارەم و كۆتایی دیالۆگی ستراتیژی و ڕاگەیاندنی ئەنجامەكانی دێت، دوای كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەی ڕۆژی دووشەممەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا و كازمی .
فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، بەیانی رۆژی سێشەممە گەیشتە پارێزگای نەجەف و یەكەم دیدارو كۆبوونەوەی لەگەڵ سەركردەی چەكدارە میلیشیاكان كرد كە هەر یەك لە فەرماندەی لیوای عەسایبی ئەهل حەق و قەیس ئەلخەزعەلی فەرماندەی لیوای سەید الشوهەدە و ئەبو ئەلعەلەی عەلەیا ئەلوەفایی نوێنەرانی ڕێكخراوی بەدر و سەرای خۆڕەسانی و لیوای حزبوڵا"
سەرچاوەیەك بێ ئەوەی ناوی خۆی ئاشكرا بكات بۆ سكای نیوزی عەرەبی  قسەی كردووە و دەڵێ : ئەنجامی كۆبوونەوەكە چەند خاڵێك بوو، گرنگترینیان : ڕاگرتنی بۆردومانی دامەزراوە بیانییەكان، ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، فشارخستنە سەر حكومەت و كوتلە سیاسییەكان، بەئامانجی پێكهێنانی لیژنە بۆ بەدواداچوون بۆ كشانەوەی ئەمریكا و جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی نێوان كازمی و بایدن، هەروەها داواكردنی پابەندبوونەكانی حكومەت، لەسەر جێبەجێكردنی ئەو خاڵانەی كە لەڕێككەوتنی نێوان هەردوو لادا هاتووە ،
گوتیشی" ئیسماعیل ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەركردەكانی هێزە چەكدارەكانی وەك ئەبو فەدەك ئەلمحەمەداوی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی گفتوگۆی دوور و درێژی هەبووە و هەروەها لەسەر پرسی هەڵبژاردن و جووڵەی سیاسی لەگەڵ هادی عامری سەرۆكی رێكخراوی بەدر دانیشتووە».
جگیرەوەی قاسم سلێمانی لاینكەم ئەمە شەشەمین سەردانی ئەم ساڵەیە بۆ عێراق كە مانگی ڕابردوو بەشداری لە نمایشی سەربازی حەشدی شەعبیی، بە بۆنەی دامەزراندنییەوە كرد و مشتومڕی بەرفراوانی لێ دروست بوو .

زۆرترین بینراو