لەبارەی داهاتووی ڕاهێنەرەکەیان مانچێستەر یونایتد بڕیاری کۆتایی دا

لەبارەی داهاتووی ڕاهێنەرەکەیان مانچێستەر یونایتد بڕیاری کۆتایی دا

دوای شکستە گەورەکەی مانچێستەر یونایتد لەکلاسیکۆی پرێمەرلیگ دژی لیڤەرپووڵ بە 5 گۆڵی بێ وەڵام ،دوورخستنەوەی ڕاهێنەری یانەکە بووە گەرمترین پرسی ڕۆژنامەکان.
کارگێڕانی شەیتانە سوورەکان لەکۆبونەوەیەکدا لەبارەی داهاتووی ڕاهێنەره نەرویجیەکە بڕیاریان دا .
فابریزیۆ ڕۆمانۆ (ڕۆژنامەنووس) ناوەڕۆکی کۆبونەوەی بەرپرسانی مان یونایتدی چنگ کەوتووە و دەڵێت:" لەو کۆبونەویەدا سێر ئالێکس فێرگسۆن ـیش ئامادەبووە و بڕیار لەسەر داهاتووی ئۆلێ گۆنار سۆلشایەری ڕاهێنەری ئێستا دراوە".
ڕۆمانۆ ڕایگەیاند :"بەکۆدەنگی بڕیار لەسەر ئەوە دراوە کە هەلێکی دیکە بدرێتە ڕاهێنەرە نەرویجیەکە و یاریی داهاتووی یانەکە بەرامبەر تۆتنهام کۆتا دەرفەتی سۆلشایەر دەبێت بۆ مانەوە ".
ئەو ڕۆژنامەنووسە ئیتاڵییە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە :" ئەنتۆنیۆ کۆنتی لەئێستادا بێ یانەیە بژاردەیەک بووە و باسی لێوەکراوە بەڵام زۆرینەی لەگەڵ ئەوە نەبوونە ببێتە ڕاهێنەری یانەکە".

زۆرترین بینراو