بارەگای بارزانی: سەرۆک بارزانی هیچ جۆرە چاوپێکەوتنی لەگەڵ که‌ناڵی 24ی فەڕەنسی نەبووە

بارەگای بارزانی: سەرۆک بارزانی هیچ جۆرە چاوپێکەوتنی لەگەڵ که‌ناڵی 24ی فەڕەنسی نەبووە

زاری كرمانجی - بارەگای بارزانی له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا هه‌واڵی ژمارەیەک سایت و پێگەی میدیایی عێراقی به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌، گوایە سەرۆک بارزانی چاوپێکەوتنی لەگەڵ که‌ناڵی 24ی فەڕەنسی هەبووە.  ئه‌مه‌ دووره‌ له‌ راستیه‌وه‌.

ڕوونکردنەوەیەک لە بارەگای بارزانی

لە ژمارەیەک سایت و پێگەی میدیایی عێراقی وا بڵاوکراوتەوە کە گوایە سەرۆک بارزانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کاناڵ 24ی فەڕەنسی هەبووە.

لێرەدا بە هەموو لایەک ڕادەگەیێنین ئەم بابەتە هیچ بنەمایەکی نییە، و سەرۆک بارزانی هیچ جۆرە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کاناڵی 24ی فەڕەنسی نەبووە.

ئەم بابەتە دوورە لە ڕاستی و ئامانجی بڵاوکردنەوەی بابەتی بێ بنەماش بۆ هەموو لایەک ڕوونە.

بارەگای بارزانی
۳۱ی تەمموزی ۲٠۲۱