فەیسبوک هۆکاری راوەستانی خزمەتگوزارییەکانی ئاشکرا دەکات

فەیسبوک هۆکاری راوەستانی خزمەتگوزارییەکانی ئاشکرا دەکات

زاری كرمانجی -  کۆمپانیای فەیسبووک رایگەیاند کە لەم ماوەیەدا، ھیچ بەڵگەیەکیان لەبارەی دزینی زانیاری بەکارھێنەرانیان نەدۆزیوەتەوە و ھەموو ھەواڵەکانی لەو بارەوە بەدرۆخستەوە.

ئەوە راگەیەندرا کە راوەستانی خزمەتگوزارییەکانی فەیسبووک، واتسئاپ و ئینستگرام بۆ ماوەی شەش کاتژمێر، بەھۆی ھەڵەیەکی تەکنیکییەوە بووە و ھیچ بەڵگەیەک لەسەر دزینی زانیاری بەکارھـێنەران نەدۆزراوەتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا کە بەرپرسی ژێرخانی كۆمپانیای فەیسبووک، سانتۆش ژاناردھان لەسەر ماڵپەڕی کۆمپانیاکە بڵاویکردووەتەوە، ئەوەی ئاشکرا کردووە کە بڕینی گەیشتنی خزمەتگوزارییەکان بەھۆی ھەڵەیەکی تەکنیکی بووە.

سانتۆش ژاناردھان ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەھۆی ئەوەی کێشەکە لە ھەمان کاتدا زیانی گەیاندووە بەو سستەمەی کە کۆمپانیاکە لە ئۆپەراسیۆنەکان بەکاری دەھێنێت، چارەسەرکردنی كێشەكەی قورس کردووە و گوتی: بەھۆی ئەو بچڕانەی کە دوێنێ لە پلاتفۆرمەکەماندا رووی دا لەسەرانسەری جیھاندا، داوای لێبوردن لە سەرجەم ئەو کەس و کۆمپانیایانە دەکەین کە متمانەیان پێکردووین.

کۆمپانیای فەیسبووک، ئەوەشی راگەیاند کە لەم ماوەیەدا، ھیچ بەڵگەیەکیان لەبارەی دزینی زانیاری بەکارھێنەرانیان نەدۆزیوەتەوە و ھەموو ھەواڵەکانی لەو بارەوە بەدرۆخستەوە.

دوێنێ خزمەتگوزارییەکانی فەیسبووک، واتسئاپ و ئینستگرام لە کاتژمێر 4:40ی ئێواره‌ بە کاتی ھەولێر بۆ ماوەی شەش کاتژمێر لە کارکردن راوەستابوو.

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو