تۆلیسۆی بایرەن تووشی كۆڕۆنا بووە

تۆلیسۆی بایرەن تووشی كۆڕۆنا بووە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: بایرن میونخ رایگەیاندوە دوای ئەوەی پشكنینی نوێی كۆڕۆنایان ئەنجام داوە بۆ یاریزانانی یانەكەیان دەركەوتووە كە یەكێك لە ئەستێرەكانیان توشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كۆڤید-19ی نوێ بوە. 
یانەكە لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ئاشكرایكردوە پشكنین بۆ سەرجەم یاریزانانی یانەكەیان ئەنجامداوەو دەركەوتووە كە كۆریتن تۆلیسۆی فەڕەنسی تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بووە، لە ئێستادا ئەو یاریزانە تەمەن 26 ساڵە لە ماڵەكەی خۆیدا كەرەنتین كراوە.
داهاتووی تۆلیسۆ لەگەڵ بایرن میونخ لە گوماندایە، چونكە ناوی ئەستێرە فەڕەنسیەكە بەستراوەتەوە بە ئەگەری جوڵەیەك بۆ ئەتلەتیكۆ مەدرید یاخود یۆڤانتۆس.
تۆلیسۆ لەگەڵ بایرن میونخ وەرزی رابردوو بەشداری لەچەندین یارییدا نەكردوە، بەهۆی ئەوەی توشی پێكانێكی سەخت هات و تەنیا 24 یاری كردوە لەپێشبڕكێ جۆراوجۆرەكاندا و سێ گۆڵیشی تۆماركردوە.

 

زۆرترین بینراو