کۆنترین ئاژەڵە لەسەر گۆی زەوی ھەڕەشەی لەناوچونی لەسەرە

کۆنترین ئاژەڵە لەسەر گۆی زەوی ھەڕەشەی لەناوچونی لەسەرە

 محەمەد ڕزگار ـ زاری کرمانجی

کۆنترین ئاژەڵە لەسەر گۆی زەوی ھەڕەشەی لەناوچونی لەسەرە بونی ئەو ئاژەلە بۆ (٢٢٥) ملیۆن ساڵ پێش ئێستا دەگەرێتەوە بەیەکێک لەو ئاژەڵانە دادەندرێ کەلەسەردەمی دایناسۆرەکاندا ژیاوە.

تواتارا کۆنترین ئاژەڵە لەسەر ڕوی زەوی، تواتارا بەیەکێک لە کۆنترین ئاژەلەکانی سەر ڕووی زەوی دادەندرێ و سەر بەخێزانی خشۆکەکانە، لەبارەی بونیانەوە زانایان ئاماژەیان بەوە داوە کەیەکێکن لەو ئاژەڵانەی لەسەردەمی دایناسۆرەکاندا ژیاون و مێژوەکەیان دەگەرڕێتەوە بۆ (٢٢٥)ملیۆن ساڵ پێش ئێستا دەگەرێتەوە ئەوەش وەک پەر جویەکە کە توانیویانە لە لەناوچون ڕزگاریان ببێت، وە تایبەت مەندی ئەم خشۆکە لەوەدایە کە بەشێوەییەکی ھێواش گەشە دەکات و   ھێلکەکانی ماوەی شازدە مانگی دەوێ بۆ تروکاندن ھەروەھا بەوە ناسراوە کەتەمەنی دەگاتە زیاتر لە (١٠٠) ساڵ و  درێژیەکەی دەگاتە نیو مەتر .

ئەم ئاژەڵە تەنھا لە وڵاتی نیوز لەندا بەدی دەکرێت  بەتای بەتی لەو شوێنانەی  کەدارەکان تێیدا چرە لەئێستاشدا بەھۆی دیاردەی گەرمبونی جیھان و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی  مەترسی لەناو چونیان لەسەرە  بەھۆی ئەوەی ئەو ھێلکانەی  کە ڕەگەزەکانیان نێرە زووتر گەورە دەبن بەراورد بە مێیەکان ئەوەش بۆ وەرزی زاوزێیان لەبارنیە، چونکە ژمارەی نێرەکانیان زۆر زیاترە و کەمترین ڕێژەی مێیەش دەدۆزرێتەوە لەئێستادا زانایانی نیوزلەندا توانیویانە کە ٤٠ دانە لە تۆوەکانی ئەم ئاژەڵە ھەڵبگرن بۆ ئەوەی  بتوانن لەڕێگەیەوە چارەسەرێک بدۆزنەوە  بۆیٔەوەی ڕێگە لە لەناوچوونی کۆنترین یٔاژەڵ لەسەر زەوی بگرن .

زۆرترین بینراو