گەنجێكی سۆران خەڵاتی دیارترین دیپلۆماسی كۆنفڕانسی نەتەوە یەكگرتووەكان وەردەگرێت

گەنجێكی سۆران خەڵاتی دیارترین دیپلۆماسی كۆنفڕانسی نەتەوە یەكگرتووەكان وەردەگرێت

زاری كرمانجی:
دوای بەشداریكردنی لە كۆنفڕانسی مودێلی نەتەوە یەكگرتووەكان لە دوبەی، كوڕەگەنجێكی دانیشتووی شاری سۆران توانی خەڵاتی دووەم وەك دیارترین دیپلۆماسی كۆنفڕانسەكە بەدەست بهێنێت.
 محەمەد نازم، رایگەیاند: "دوای ئەوەی توانیم وەك گەنجێك لە كۆنفڕانسی مودێلی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ لاوانی نێودەوڵەتی عەرەب لە دوبەی بەشداری بكەم، خۆشبەختانە توانیم و دووەم ببم و خەڵاتی دیارترین دیپلۆماسی كۆنفڕانسەكە وەربگرم، كە 200 نوێنەری وڵاتانی جیهانی لە خۆگرتبوو".
 راشیگەیاند "توانیم بە جلی كوردی و ئاڵای كوردستانەوە، لەگەڵ چەندین نوێنەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان و وڵاتانی عەرەبی، كە دیارترینیان باڵوێز مەلیك نەدیم و شێخ عەبدولعەزیز ئەحمەد بوون، لە سەر بارودۆخی كورد قسەمان كرد و داواكار بووین، كە زیاتر ئاوڕ لە هەرێمی كوردستان بە تایبەتی و كورد بە گشتی بدەنەوە.

زۆرترین بینراو