بەرپرسی لقی 26ی گوڵان ساڵیادی دامەزاندنی دەزگای زاری كرمانجی پیرۆز دەكات

بەرپرسی لقی 26ی گوڵان ساڵیادی دامەزاندنی دەزگای زاری كرمانجی پیرۆز دەكات

 

بەڕێزان سەرۆک و ستافی دەزگای زاری کرمانجی_بۆ ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، لە یادی 16 ساڵەی دامەزراندنی دەزگای زاری کرمانجی گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین و بەهیواین هەمیشە لە کارەکانتاندا وەک هەمیشە سەرکەوتوو بن بۆ بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگای کوردی و بەدواداچوون بۆ پرسە جیاوازەکان، بەتایبەتی خەمی‌خەڵک و گەیاندنیان بە لایەنی بەرپرس. 

دەزگای زاری کرمانجی لە ساڵی 2005 تا ئێستا خزمەتێکی بەرچاوی بە سنووری سۆران و قەزاکانی دەوروبەری کردووە، ستافە ماندوونەناس و چالاکەکەی لەگەڵ قەیرانە ئابووریەکانیشدا لە خزمەتکردن نەوەستاون، ئەمەش نیشانەی وەفاداری و خەمخۆریتان بووە بۆ دەزگاکە.

وەکچۆن حوسێن حوزنی موکریانی لە ناوەڕاستی بیستەکانی سەدەی ڕابردوو گۆڤاری زاری کرمانجی دەرکرد، ئێوەش هەڵگری هەمان ئەو ناوە گەورەن، لەچەند ساڵی ڕابردوو دەزگای زاری کرمانجی لەگەڵ دەرکردنی هەفتەنامەی زاری کرمانجی و گۆڤاری کۆوار و هەفتەنامەکانی ئەدەب و هونەر و نسێ و زاری کرمانجی سپۆرت و بەردەوامی ڕادیۆ و چالاکییەکانی تر، هاوکات قوتابخانەیەکیش بووە بۆ پێگەیاندنی دەیان کادری بەتوانای بواری میدیا و ڕاگەیاندن، کە ئێستا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی هەرێمی کوردستان جێپەنجەیان دیارە، ئێوە لەگەڵ گرنگیدان بە پرسی سیاسی و کۆمەڵایەتی و چالاککردنی ئیداری ناوچەکە، خەمی ماڵباتی پێشمەرگەکان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و هەستی نیشتیمانپەروەریتان لەیاد نەکردووە، بۆیە زاری کرمانجی خاوەنی ئەرشیفێکی دەوڵەمەندە. 
دووبارە ساڵیادی دامەزراندنی 

دەزگای زاری کرمانجی پیرۆزبێت. 

حەسەن حەدۆ
بەرپرسی لقی 26ی گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان
19_6_2021

زۆرترین بینراو