گریزمان لە بەرپرسانی بەرشەلۆنە تووڕەیە

گریزمان لە بەرپرسانی بەرشەلۆنە تووڕەیە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: ئەنتوان گریزمان، هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە لە مامەڵەی بەپرسانی یانەكەی زۆر تووڕە بووەو هەست دەكات بەپێی پێویست رێزی لێ ناگیرێت.
بەگوێرەی رۆژنامە كەتەلۆنییەكان گریزمان هەست دەكات بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە سەبارەت بە داهاتووی ئەو زۆر بێ باكانە مامەڵە دەكەن و هیچ گرنگییەك بە داهاتووی ئەو لەگەڵ یانەكە نادەن و وێرای ئەوەش بڕیاری تاك لایەنانە بۆ فرۆشتنی دەردەكەن، لەكاتێكدا ئەو نایەوێ لە بەرشە بڕوات و هەست دەكات كە ئێرە شوێنێكی گونجاوە بۆ ئەوەی لە كاروانی وەرزشی خۆی بەردەوام بێت.
جێی ئاماژەیە، چەند یانەیەكی پرێمەرلیگ و یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید ئەم هاوینە بایەخیان بە گریزمان داوە, بەڵام تا ئێستا یاریزانە فەڕنسییەكە هەر لە بەرشەلۆنە ماوەتەوەو داهاتووی روون نیە هەر ئەوەش یاریزانەكەی تووڕە كردووە.

 

زۆرترین بینراو