قوربانی و میهرەبانی دایك

ئازاد محەممەد بەرگركەیی

 

دایك ئەو بەخششە ئیلاهیەیە كە هیچ شتێكیتر هاوشان و هاونرخی ئەو نیە، دایك ئەو كەسەیە بێ مەرج و بێ منەت و بێ بەرامبەر تۆی قەبوڵەو خۆشی ئەوێی، كاتێ خەڵك هەموو جێت دەهێڵن و پشتت تێدەكەن و لێت بێزار دەبن، ئەوە دایكە بەتەنها لات دەمێنێتەوەو جێت ناهێڵێ، ئێستاش بڕوانەو سەرنج بدەو بزانە دایك چ فیداكارییەك دەكا و چ قوربانییەك بەژیانی خۆی دەدا لە پێناوت تا گەورە دەبی و پێ دەگەی.
٭ كاتێ تەمەنت یەكساڵان بوو، ئەو دایكە خۆراكی پێ دەدایت و تۆی دەشۆرد و وشكی دەكردیتەو، تۆش بەگریان و هاواری شەو و ڕۆژ پاداشتت دەدایەوە.
٭ كاتێ تەمەنت دوو ساڵان بوو، ئەو فێری ئەوەی كردیت چۆن بەڕێدا بڕۆیت تۆیش بەنوزە نوزو گارەگار مێشكت دەكوڵاند.
٭ كاتێ تەمەنت سێ ساڵان بوو، ئەو بەوپەڕی پەرۆشییەوە خواردنی بۆ ئامادە دەكردی و دەیهێنا بەرت تۆش بەڕشتنی خواردنەكە بەژورەكەدا پاداشتت دەدایەوە.
٭ كاتێ تەمەنت چوار ساڵان بوو، ئەو دەستە قەلەمی بۆیەی بۆ دەكڕیت، تۆش بەڕەنگ كردنی مێزو دیوار پاداشتت دەدایەوە.
٭ كاتێ تەمەنت پێنج ساڵان بوو، ئەو جلی جوان و شیكی بۆ دەكڕیت، تا پشوەكان بەسەر بەریت، تۆش بەدڕاندن و خۆپیسكردن پاداشتت دەدایەوە.
٭ كاتێ تەمەنت شەش ساڵان بوو، ئەو تا قوتابخانە بەڕێی دەكردیت، تۆش بەهاوار كردنی نامەوێ بڕۆم پاداشتت دەدایەوە.
٭ كاتێ تەمەنت حەوت ساڵان بوو، ئەو كەرەسەی یاریكردنی بۆ دەكڕیت، تۆش بشكاندن و هاویشتنی بۆ پەنجەرەی هاوسێكەتان پاداشتت دەدایەوە.
٭ كاتێ تەمەنت هەشت ساڵان بوو، ئەو بەستەنی بۆ دەكڕیت، تۆش بەتكاندنی بەستەنی بەسەر جلەكانتدا پاداشتت دەدایەوە.
٭ كاتێ تەمەنت نۆساڵان بوو، ئەو خەرجی خوێندنی بۆدابین دەكردیت، تۆش بەبێ زەحمەتدانە بەرخۆت بۆ فێربون پاداشتت بەوە دەدایەوە تەنها لەخەم وبیری گاڵتەو گەپی خۆتدا بوویت.
٭ لەتەمەنی دەو یازدەساڵیدا بووی، ئەو بەدرێژایی ڕۆژ شوفێریی دەكرد تۆی دەبردە مەشقی فوتباڵ و ئاهەنگی لەدایكبوونی هاوڕێكەت، تۆش بەخۆ بەفڕێدانت لە پشتەوەی سەیارەكەوە پاداشتت دەدایەوە.
٭ لەتەمەنی دوازدەو سێزدە ساڵیدا بووی، ئەو هەندێ بەرنامەی تەلەفزیۆنی لێ قەدەغە دەركردی و پێی دەوتی قژت كورت كەیەوەو خۆت پاكو خاوێن و ڕێكخەی، تۆ بەوە پاداشتت دەدایەوە پێت دەوت تۆ سەلیقەی هیج شتێكت نیەو من چۆنم پێ خۆشە هەر بەو جۆرە دەژیم تۆ كۆنە پەرست و دواكەوتووی.
٭ كاتێ تەمەنت چواردە ساڵان بوو، ئەو خەرجی گەشتی هاوینەی بۆ دابین دەكردی و تۆش بە فەرامۆشكردنی تەلەفۆنێك یا هەواڵ پرسینێك پاداشتت دەدایەوە.
٭كاتێ تەمەنت پازدە ساڵان بوو، ئەو لەسەر كارەكەی دەگەڕایەوە ئەیویست لەئامێزت گرێ وماچت بكاو خۆشەۆیستیت بۆ دەربڕێ، تۆش بەداخستنی دەرگای ژورەكەت ڕێگریت دەكردو بەمجۆرە پاداشتت دەدایەوە.
٭ كاتێ تەمەنت شازدە ساڵان بوو، ئەو فێری كردیت چۆن شوفێری بكەیت، تۆش هەركاتێ ئارەزوت دەكرد سەیارەت دەبردو پرست پێی نەدەكرد.
٭ كاتێ تەمەنت حەڤدە ساڵان بوو، ئەو چاوەڕێی تەلەفۆنێكی تۆ بوو، تۆش بەرێژایی شەو سەرگەرمی تەلەفۆنی خۆت بویت ئەووت پشتگوێ خستبوو.
٭ كاتێ تەمەنت نۆزدە ساڵان بوو، ئەو مانگانەی خوێندنەكەی تۆی دابین دەكرد و تا زانكۆ دەیبردیت تۆش لەبەر ئەوەی پێت ئەڵێن كوڕێ دایكێتی بە وتنی ماڵئاوایەكی كرچ و كاڵ لێی دور دەكەوتیتەوە.
٭ كاتێ تەمەنت بیست ساڵان بوو، دەیوت ئایا كەسێكی تایبەت لەژیانی تۆدا بوونی هەیە هاوسەرگیری لەگەڵ بكەیت؟ تۆش بە وتنی پەیوەندی بە تۆوە نییە من خۆم دەزانم چۆن بڕیاری ژیانی خۆم دەدەم پاداشتت دەدایەوە.
٭ كاتێ تەمەنت بیست و دوو ساڵان بوو، ئەو لەئامێزی دەگرتی و پیرۆزبایی تەواوكردنی خوێندنی لێدەكردیت، پێشنیاری پلانی ئایندەی بۆ دەكردیت، تۆش بەوتنی من نامەوێ وەك تۆبم بیركردنەوەی تۆ كۆنەو دونیا گۆڕاوەو خەرجی سەفەری ئەوروپام بۆ دابین بكە پاداشتت دەدایەوە.
٭كاتێ تەمەنت بیست وسێ ساڵان بوو، ئەو ماڵێكی تەواو و بێ كەم وكوڕی بۆكڕیت، تۆش لەبەر چاوی هاوڕێكانت پێت دەوت ئائەمانە چەند ناشیرینن.
٭ كاتێ تەمەنت بیست و چوار ساڵان بوو، ئەو دەرامەتی تۆی بینی و دڵی خۆشبوو دەربارەی ئەوەی لە ئایندەدا چی دەكەیت پرسیاری لێكردی، تۆش چونكە باڵات لەو كەڵەگەتر بوو، هاوارت بەسەریدا كرد پێت دەوت تكایە لەئیش و كاری من خۆت هەڵمەقورتێنە تاقەتی تۆم نیە.
٭ كاتێ تەمەنت بیست پێنج ساڵان بوو، ئەو هاوكاری كردیت تا خەرجی زەماوەندەكەت دابین بكەیت و بەدەم گریانەوە دەیوت، زۆر بیرت ئەكەم و پیرۆزبایت لێدەكەم هیوای ژیانێكی خۆشت بۆ دەخوازم، تۆش جێیەكی دورت هەڵبژارد بۆ ئەوەی كەم بیبینیت.
٭ كاتێ تەمەنت سی ساڵان بوو، ئەو لەڕێی كەسێكی دیكەوە زانی ئێوە منداڵتان بووە، تەلەفۆنێكی بۆكردیت، تۆش بەم ڕستەیە پاداشتت دایەوە، هەموو شتێك گۆڕاوە، چونكە ژنەكەت دەیویست بچن بۆ ماڵی دایكی بە پەلە تەلەفۆنەكەت لەسەری داخستەوە.
٭ كاتێ تەمەنت چل ساڵان بوو، تەلەفۆنی بۆكردیت ساڵڕۆژی كۆچی دوایی باوكت بیر بخاتەوە، تۆش بە وتنی من ئێستا زۆر سەرقاڵم پاداشتت دایەوەو سەرەخۆشیت لێكرد.
٭كاتێ تەمەنت پەنجا ساڵان بوو، ئەو پەكی كەوتبوو موحتاجی سەر پەرشتی تۆ بوو، تۆش بەوتنی من هەر منداڵی خۆم بۆ بەخێو و خزمەت دەكرێ و بەوان ڕادەگەم وەڵامت دەدایەوە.
و.... ڕۆژێك پێت دەڵێن دایكت بەتەنها مردووە چەن ڕۆژ دوای مردنەكەی تەرمەكەی بۆگەنی كردووە، بەڵام تێكڕای ئەو كارو ئەركانەی تۆ بۆ دایكت ئەنجام نەدان لەناختدا پەنگ دەخۆنەوە، چونكە چیتر كەسێك نیە لەبەر خۆت نەك لەبەر شتی دیكە تۆی لەناخی دڵەوە خۆش بوێت، ئەگەر دایكت هێشتا لەژیاندا ماوە فەرامۆشی مەكە زیاتر لەجاران قسەی لەگەڵ بكە، ئەگەر لەژیاندا نەماوە سۆزو میهرەبانییەكەی لەیاد مەكە هەروا بەئاسانی بەسەریاندا تێپەڕ مەبە لەخوا بخوازە لێی خۆشبێت.
هەمیشە ئەمەت لەبیر بێت قسە لەگەڵ دایكت بكە، خۆشت بوێت، چونكە بە هەموو درێژایی ژیانت تەنها یەك دایكت هەیە، بەڵام هەزاران دەرفەت، هەزاران ڕابواردن، ئایا دەزانیت جەستەی مرۆڤ توانای بەرگە گرتنی 45 پلە ئازاری هەیە، بەڵام كاتی لەدایكبوونی كۆرپەیەك دایك 57 پلە بەرگەی ئازار دەگرێت، ئەم هاوكێشەیە هاوتەریبە لەگەڵ شكاندنی 20 دانە لە ئێسكەكان، ئیتر لە داوای نیعمەتی ئیمان بوونی دایكە لە ژیان بۆیە ئاگات لێیبێ تا لە دەستت نەچووە.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو