خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر گورزێكی كوشندەی لە یەكگرتووی كوردا

خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر گورزێكی كوشندەی لە یەكگرتووی كوردا

زاری كرمانجی– سۆران: چوار ساڵ بەسەر خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر تێدەپەڕێ، لەو رۆژەدا بەهۆی رێكەوتنێكی نهێنی، میلشیا و هێزە عێراقییەكان بەئاگاداری لایەنێكی سیاسی كوردستان بەچەكی قورس و سووكەوە هێرشیان كردە سەرسەنگەرەكەكانی پێشمەرگە لە پارێزگەی كەركووك، ژمارەیەكی زۆری پێشمەرگە شەهید و برینداربوون و هەندێكیشییان دەستگیر كران و خەلكی پارێزگایەكەش ئەشكەنجەدرا.
ئامانجی ئەو هێزە و پیلانەكە، بۆ زیاتر بۆ هەڵواشانەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان بوو، بەڵام هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەخاڵەكانی پردێ و سحێلا و مەحموودیە توانیان بەرگرییەكی بێ وێنە لە هەرێمی كوردستان بكەن و هێزە میلیشیاكان بووەستێنن، ئەو كاتیش سەرۆك كۆماری عێراق لەسەر پشكی كورد بوو! كە پارێزەری دەستوورە بۆ یەك چركەیش  هەڵوێستی لەسەر ئەم پرسە نەبوو.
ئەم خیانەتە گەورەیە دووای ئەوەهات كە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و گشت پرسی لە هەرێمی كوردستان بەسەركەوتویی كۆتایی هات و كەركووك ناوچە دابڕێنراوەكان وەك تەواوی شار و شارۆچكەكانی دیكەی  كوردستان بە بەڵێ دەنگیان دا بۆ بەسەربەخۆیی، كەركووك و كەركوكیەكان لەچاوەڕوانی موژدەی خۆش و لێدانی تەپڵی سەركەوتن بوون، بەڵام لە شەوێكی تاریك و ڕێكەوتنی ژێر بەژێر، كەركوك و خەڵكەكەی فرۆشران و گەورەترین خیانەت لەخاك و خەڵك و خوێنی شەهیدانی شەڕی نەگریسی داعش كرا، ئێستاش چوار ساڵ بەسەر ئەم خیانەتە تێ دەپەرێت و چین و توێژەكان بە خیانەتێكی مەزنی دەزانن .
رائد رزگار بهرام ئەفسەر لە هێزەكانی پشتیوانی، چەندین ساڵ لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم پێشمەرگە بووە، بۆ زاری كرمانجی گووتی"  لە زۆر لە شەڕەكان بەشداریم كردووە، خوێنی شەهیدانی هەر دوو حزبم بینیوە چۆن خاكەكەی پیرۆزتر كردوە و تێكەڵ بەیەك بووە، خۆشەویستی پێشمەرگەم بینیوە بۆ ئەم خاكە كە چۆن بەرگری لەو خاكە كردووە و وەك دیوار لاشەی خۆیان كردۆتە قەلغان بۆ پاراستنی، بەڵام زۆر بێ شەرمانە و زۆر بەبێ هەست كردن بە بەرپرسیارەتی بەرامبەر بە خوێنی ئەو هەموو شەهیدە و ئەو خاكە زۆر بە ئاسانی درایە دەست دوژمنانی كورد و كوردستان.
زیاتر گووتی" بەبێ هەست كردن بە بەرپرسیارەتی بەرامبەر بە خوێنی ئەو هەموو شەهیدە و ئەو خاكە زۆر بە ئاسانی درایە دەست دوژمنانی كورد و كوردستان كە ئەو كات نزیك بووین لە سەربەخۆیی و هەوڵی ئەوە دەدرا چۆن ریفراندۆم بچنینەوە و بەرهەمەكەی بەرگری لێ بكەین بە خوێن و بە گیان.
دووپاتی كردەوە" كەركوك بێجگە لەوەی دڵ و قودس بوو شادەماری ئابوری كوردستان بوو، مانگانە بڕێكی زۆر نەوتی لێ هەناردە دەكرێ بۆ ئەوەی ئەم حكومەتە ئیفلیج بكرێ وپێویستی بە بەغدا  بێت هەستان ئەویان بڕی بۆ ئەوەی هیچ دەولەتێك تەنها بە ناوی بارزانی دروست نەبێ، هێزی لەشكری كوردستان ئەوەندە گەورە و ڕێكخراو نییە بە جۆرێك پێشكەوتوو بێت بەلام زۆر هێزێكی بە وورە و شەڕكەرن و باوەڕییان بە ئیرادەی خۆیان هەیە، بەڵام خیانەت مۆراڵی ڕووخاند".
هەڵمەت حاجی چاڵاكوانێكی كوردستان بە زاری كرمانجی گووت" 16ی ئۆكتۆبەر ڕۆژێكی ڕەش و تاریك بوو بۆ لێدان لە ئاواتەكانی گەلێكی مەزلووم، چاو هەڵنەهاتنی هەندێك كاڵفام و جاش بوو بە سەد ساڵ قوربانیدان و خەباتی گەلێك، 16ـی ئۆكتۆبەر خیانەتكاری بۆ دەرخستینەوە و بەڵام ئەوەی جێگەی دڵخۆشی بوو ، ئەوەی خیانەتەكەی ئەنجامدا ئەوانەشی هێرشیان كرد، ئەوەی پشتیوانییان بوو، هەموو بە سزای گەل گەیشتن، چونكە سەلمێنرا گەل جاش و نۆكەری ناوێ بەڵكو پارێزەری خاك و دەستكەوتەكان و مێژوویی پاكی دەوێ .
عقید دڵشاد مەولود گەردی بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی بە زاری كرمانجی راگەیاند" گەورەترین خیانەتی سەدە 16ی ئۆكتۆبەرە، بەداخەوە گروپێكی كالفام و خائین دەستیان لە گەڵ داگیركەر تێكەڵ كرد و هێرشیان كردە سەر كەركووكی دڵی كوردستان و گەورەترین شكەست بوو بۆ كورد چۆنكە ئەو خیانەتە لە سەدا 51 خاكی كوردستانی خستە ژێر دەستی داگیركەران و قوربانی زۆر لەو رۆژەدرا .
دلشاد گەردی، خیانەتی ١٦ ئۆكتۆبەر بە كارێكی هێندە گەورە دەزانێ دەڵێ" مرۆڤ كە باسی دەكات ئەرقی شەرم دەگرێت، چونكە هەرگیز چاوەروانی ئەو خیانەتەمان نەدەكرد و هێزی پێشمەرگە باوەڕیان وانەبوو خەلكێك هەبێت و كورد بێت و لە كوردستان بژێت و ئەو خیانەتە گەورەیە ئەنجام بدەن و خوێنی پێشمەرگە هەرزان فرۆش كرا.
گووتیشی" كورد لەوپەڕی هێز و سەركەوتن دابوو، لە سەردەستی سەرۆك بارزانی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان كرابوو، ئەوەی چەندین ساڵە لە پێناوی دا خەباتمان كردبوو، دەرفەتێك هاتە پێش بۆ ئەوەی گەلی كوردستان بریار لە چارەنووسی خۆیان بدەن، بەڵام بە داخێكی زۆرەوە،  هەندێ كەس لە لایەنێكی سیاسی كوردستان، دەستیان لە گەڵ سوپای قدس و حەشدی شعبی و سوپای عیراقی تێكەڵ كرد و خیانەتیان لە گەلی كورد كرد.
لای خۆیەوە، وەیسی سەعید ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە زاری كرمانجی راگەیاند" 16ی ئۆكتۆبەری 2017 بەروارێكی رەش و شوومە لە مێژوویی گەلی كوردستان، كە چەند كەسێك لەناو لایەنێكی سیاسی كوردستان رێكەوتنێكی ژێربەژێریان كرد و خیانەتیان  لە كوردستان كردو لەپێناوبەرژەوەندی گیرفانی خۆیان شاری كەركووك وچەندشوێنێكی ترهەرزان فرۆش كرا، جگە لەوەی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر بووە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەك لە پێشمەرگە و هاووڵاتیانی دانیشتووی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، لە هەمانكاتدا بووە ماییەی ئەوەی كە زیاتر لە سەدەیەك بەخوێن وخەبات بەدەست هاتبوو بە چەند كاتژمێرێك لەدەستی بدەین، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا نە یانتوانی  ئیرادەی گەلی كوردستان بڕوخێنن .
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان، ئاشكراشی دەكات" خیانەتەی 16ی ئۆكتۆبەر نەیتوانی چۆك بەپێشمەرگە بدات و رێگری لەئیرادەی ئازادی خوازی گەلەكەمان بگرێت، چونكە گەر ئەم خیانەتە نەبا كوردستان لە دۆخێكی دیكە دەبوو، بۆیەش تاهەتایە 16ی ئۆكتۆبەر وەك لەكەێكی رەش بەنێو چاوانی ئەنجام دەرانی دەمێنێتەوە، ئەستەمە مێژوو لەیادی بكات، مایەی خۆشحالی بوو لە 10ی 10 لە دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی پێنجەمین خولی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، كوردستانیانی كەركووك بێدەنگییەیان شكاند و تۆڵەیان كردەوە و دەنگیان بەوكەس ولایەنە نەدا كە دەستیان لەو  خیانەتەدا هەبوو".

زۆرترین بینراو