خه‌مێك له‌منداڵه‌كه‌ت بخۆ ..

فەرمان سەدرەدین تویژه‌ری كۆمه‌لایه‌تی

منداڵ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه‌، واتا هه‌ر له‌وكاته‌ی كه‌ كۆرپه‌له‌یه‌و له‌ سكی دایكی دایه‌ پێویستی به‌ ئاگالێبوون وچاودێری كردن و په‌روه‌رده‌كردنی هه‌یه‌،هه‌تا جگه‌رگۆشه‌یه‌كی ته‌ندروست و‌ باش به‌ژیان ببه‌خشێت و له‌كۆمه‌ڵگەدا ئه‌ندامێكی به‌كه‌ڵك بێت ، هه‌ربۆیه‌ش كاتێك دوو كه‌س یاخود ژن و پیاوێك بڕیاری ئه‌نجامدانی هاوسه‌گیری ده‌ده‌ن ئه‌وه‌ پێویسته‌ زۆر به‌وریاییه‌وه‌ بڕیار له‌سه‌ر دروستكردنی منداڵ بده‌ن، چونكه‌ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌سه‌ندنی منداڵ یه‌كێكه‌ له‌ بابه‌ته‌گرنك و هه‌ستیاره‌كان، له‌سه‌ر دایك و باوكان پێویسته‌ زیاتر گرنگی به‌لایه‌نی په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كانیان بده‌ن، بۆئه‌وه‌ی له‌رێ لادانیان بپاررێزن، چونكه‌ زۆربه‌ی یاخود له‌دایك و باوكان گرنگی به‌دابینكردنی شوێنی نیشته‌جێبوون و خواردن و جل و به‌رگ ده‌ده‌ن، به‌ڵام بیر له‌ لایه‌نه‌كانی ده‌روونی و ره‌وشتی ناكه‌نه‌وه،‌ كه‌ منداڵ له‌سه‌ره‌تای‌ ژیانی به‌چه‌ند قۆناغێك تێده‌په‌رێت، به‌جۆرێك هه‌رقۆناغێك ده‌یان گۆڕانكاری له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونیه‌وه‌ ( سۆسیۆلۆژی و سایكۆلۆژی )ی دیاری كردووه‌ كه‌ هه‌ریه‌ك له‌م گۆرانكاریانه‌ گه‌لێك كاردانه‌وه‌ راسته‌وخۆو ناراسته‌وخۆ له‌ گه‌وره‌بوون و گه‌شه‌سه‌ندنی منداڵ ده‌بینرێ،هه‌ربۆیه‌ش دایك و باوك به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی گه‌وره‌یان له‌ئه‌ستۆدایه‌، گرنگترینیان په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروست و گرنگی دان به‌داب ونه‌ریتی باش و به‌ها پیرۆزه‌كان، چونكه‌ كه‌سایه‌تی منداڵ له‌ته‌مه‌نی پێنج ساڵییه‌وه‌ دروست ده‌بێت، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ر له‌ تێپه‌ربوونی ئه‌م ته‌مه‌نه‌ دایك و باوك خه‌مێك له‌ منداڵه‌كانیان بخۆن، چونكه‌ تا ئێستا چه‌نده‌ها منداڵ له‌ئاكامی كه‌مته‌رخه‌می دایك و باوكیان بوونه‌ته‌ قوربانی، هه‌روه‌ها ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین كه‌ منداڵ وه‌ك تۆوی دانه‌وێله‌ وایه‌ پێویستی به‌ گرنگی دان هه‌یه‌ تاوه‌كو گه‌شه‌ بكات و گه‌وره‌بێت، گرنگیدان به‌ په‌روه‌رده‌یه‌كی جوان و ته‌ندروست هۆكارێكه‌ بۆ بونیادنانی نه‌وه‌یه‌كی زیره‌ك و سوودبه‌خش، بۆیه‌ له‌سه‌ر دایك و باوك پێویسته‌ هه‌ڵه‌ له‌به‌رده‌م منداڵه‌كانیان نه‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌وان رۆڵی سه‌ركرده‌ ده‌بینن له‌ هاندانی منداڵه‌كانیان بۆ گه‌ڕان به‌دوای زانست و زانیاری و پاراستی به‌ها پیرۆزو به‌ها ره‌وشتیه‌كان ، چونكه له‌ ئاینده‌دا ‌ منداڵ به‌شێكی گرنگی كۆمه‌ڵگەنه‌.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو