سه‌نگی پارته‌ سیاسییه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردندا ده‌ردەكه‌وێت

جـــــوان ئیمام
له‌ دوای ساڵی 1992 كه‌ یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن له‌ كوردستان ئه‌نجامدرا تا ئێستا بوویە پێوه‌رێك كه‌ سه‌نگی قوڕسایی لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كان ده‌ركه‌وێت له‌ناو جه‌ماوه‌ردا ، ئه‌وه‌ ته‌نیا جه‌ماوه‌ره‌ له‌ هه‌ڵبژاردندا ده‌توانێت سزای هه‌ڵسوكه‌وتی لایه‌نه‌كان بدات كه‌ ماوه‌ی چوار ساڵ ته‌نیا كار بۆ خۆشكردنی ژیانیان ده‌كه‌ن و پشت له‌ جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌ن كه‌ هۆی سه‌ركه‌وتنی هه‌ر پارتێكی سیاسی جه‌ماوه‌ره‌ ، زۆربه‌ی جاره‌كان پارته‌ سیاسییه‌كان له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن قسه‌ی زۆر بۆ ڕاكێشانی سۆزی جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌ن و دوای هه‌ڵبژاردن ئه‌و به‌ڵێنانه‌ هیچیان جێه‌جێبناكرێن و قوربانی ده‌ری سه‌ره‌كی به‌ڵێنی پارت و لایه‌نه‌كانی سیاسی جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌ره‌ ، یه‌كێك له‌ پارته‌ ڕاستگۆكان له‌گه‌ڵ جه‌ماوەرو ده‌نگده‌ری خۆی كه‌ هه‌میشه‌ به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌ زیاده‌وه‌ جێبه‌جێده‌كات پارتی دیموكراتی كوردستانه‌ ، پارتی له‌ ناوخۆی كوردستان و عیراق و سنووری مادده‌ی 140 هه‌میشه‌ له‌ ئاست متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر بووه‌ كاری كردووه‌ له‌ هه‌موو بواره‌كاندا بۆیه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردووی په‌رله‌مانی كوردستان و عێراق ببێته‌ هێزی یه‌كه‌م له‌ كوردستان به‌ 45 كورسی و له‌ عیراق به‌ 25 كۆرسی ڕاستگویی و هاوسه‌نگی بوو له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر ، هه‌میشه‌ ده‌نگده‌ران ده‌توانن له‌ ڕۆژی ده‌نگدان و له‌ سه‌ر سندوق داهاتووی خۆی بۆ چوار ساڵ دیاریبكه‌ن ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ش پێشبینی ده‌كرێت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوه‌خته‌ی عیراق كه‌ بریاره‌ له‌ 10 ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌نجام بدرێت پارتی ڕێژه‌ی ده‌نگ و كورسیه‌كانی زیاد بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌متر قسه‌ی هه‌بووه‌ زیاتر به‌ كردار له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری خۆی بووه‌ به‌ ڕاستگۆیی ، پارتی پشت ئه‌ستووره‌ به‌ جه‌ماوه‌ری خۆی وه‌ك چۆن جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی پشت ئه‌ستووره‌ به‌ سه‌ركردایه‌تی پارتی ، پارتی له‌ كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ هه‌ر به‌هێزی یه‌كه‌م ده‌مێنێته‌وه‌ هیچ لایه‌نێك ناتوانێت شان له‌ شانی پارتی بدات له‌ خزمه‌تكردنی ته‌واوی چینه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا ، پارتی بوون حزبایه‌تی به‌ته‌نیا نیه‌ به‌ڵكو ڕێبازێكه‌ و بیرو باوه‌ڕی نیشتیمانی لای جه‌ماوه‌ر پته‌وی كردووه‌ هه‌میشه‌ مێژوو به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پارتی له‌ هه‌موو بواره‌كان قوربانی داوه‌و خاوه‌ن ده‌ستكه‌وت وپێگه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆیه‌تی له‌ ماوه‌ی 29 ساڵی ڕابردوو پارتی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان یه‌كه‌م بووه‌ به‌ته‌نیا وه‌ك پارتێكی سیاسی له‌ سه‌ر ئاستی عیراق ڕێژه‌ی هه‌ره‌ زۆری كورسیه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌ هه‌ر به‌یه‌كه‌م ده‌مێنێته‌وه‌ و هه‌ر پێشه‌نگ ده‌بێت له‌ كوردایه‌تی و نیشتیمان په‌روه‌ری جه‌ماوه‌ر له‌ ڕۆژی هه‌ڵبژاردن پارتی و لایه‌نه‌كانی تریش ده‌بینێت به‌ڵام بۆ داهاتوویه‌كی ڕونتر ده‌نگ به‌ پارتی ده‌دات .سه‌نگی پارته‌ سیاسیه‌كان به‌ ده‌نگدانی جه‌ماوه‌ر ده‌رده‌كه‌وێـت كه‌ مێژووی هه‌ڵبژاردن له‌ كوردستان به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌مه‌.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو