پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت دەگاتە رواندز و مێرگەسۆر 

پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت دەگاتە رواندز و مێرگەسۆر 

زاری کرمانجی - سۆران : لە ئێستادا بریکارەکانی خۆراک ئاگادارکراونەتەوە لەسەر لیستی مانگی ٧ پارەی بەرمیلە نەوتی هاووڵاتییان وەربگرن و پڕۆسەکەش لە سنووری هەردوو قەزاکانی رواندز و مێرگەسۆر بەیەکەوە دەستپێدەکرێت و پڕۆسەی  دابەشکردنەکەش خێرا دەبێت .
نەبەز فەقێ عەوڵا، سەرپەرشتیاری دابەشکردنی نەوت و کانزاکان لە سنووری دەرەوەی پارێزگای هەولێر بەزاری کرمانجی راگەیاند: پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت  بەردەوامی هەیە دوای ئەوەی لە باڵەکایەتی کۆتایی بەدابەشکردنی نەوت هات، پڕۆسەکە دەگاتە رواندز و مێرگەسۆر و ناحیەو گوندو ئاواییەکان، لە رێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە نەوتەکە دابەشدەکرێت بەسەر هاووڵاتییان.
زیاتر گووتی: بۆ هەر بەرمیلێک نەوت ٥٥ هەزار دینار لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت و بریکاری خۆراک دەبێت لەیەک شوێن بەرمیلەکان کۆبکاتەوە، ئەگەر بێت و خەڵک بیەوێت نەوتەکەی بگاتە بەر دەرگا ئەوا دەبێت ٢ هەزار دیناری حەقی گەیاندنی تانکەری نەوت بدات ئەو کات بڕی پارەکە دەبێتە ٥٧ هەزار دینار.

زۆرترین بینراو