كاڤانی بڕیارێكی گرنگی دا 

كاڤانی بڕیارێكی گرنگی دا 

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: ئیدینسۆن كاڤانی، هێرشبەری ئۆرۆگوایی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بڕیارێكی دا كە زۆر بە دڵی سۆلشایەری راهێنەری یانەكە بوو.
كاڤانی بڕیاریدا لە هەفتەی فیفادا نەگەڕێتەوە وڵاتەكەی و پەیوەندی بە هەڵبژاردەی ئۆرۆگوایەوە نەكات بۆ بەشداریكردن لە پاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2022ی قەتەر، ئەو هەر لە مانچێستەر یونایتد دەمینێتەوە.
هەفتەی رابردوو دەستەی بەڕێوەبردنی پرێمەرلیگ بڕیاریدا كە هەمان بڕیارەكانی دەوڵەت بۆ گەشتكردن بۆ ئەو وڵاتانەی لە لیستی سووردان بەسەر ئەو یاریزانانەی یانەكانی پرێمەرلیگدا جێبەجێبكەن كە دەگەڕێنەوە وڵاتەكانیان، واتا ئەگەر لە هەفتەی فیفادا پەیوەندی بە هەڵبژاردەی وڵاتەكانیانەوە بكەن، لە كاتی گەڕانەوەیان بۆ بەریتانیا، پێویستە 10 رۆژ كەرەنتینە بكرێن.
سەرەڕای ئەو بڕیارە، هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای كاڤانی بانگهێشت كردووە بۆ ئەنجامدانی 3 یاری لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال، كە بڕیارە رووبەڕووی هەڵبژاردەكانی پیرۆ، بۆلیڤیا و ئیكوادۆر ببێتەوە، ئەمەو هەردوو وڵاتی پیرۆ و ئۆرۆگوای لە لیستی سووری بەریتانیادان.
واتا ئەگەر كاڤانی بگەڕێتەوە ئۆرۆگوای لە كاتی گەڕانەوە بۆ مانچێستەر دەبێت 10 رۆژ لە هۆتێل بمێنێتتەوە و ناتوانێ بەرامبەر نیوكاسڵ و وێستهام یاری بكات.
بەر لە چەند رۆژێك سۆلشایەر هۆشداری دایە كاڤانی و داوای لێكرد نەگەڕێتەوە ئۆرۆگوای، چونكە ئەوكات ناتوانێ بەشداری لە یارییەكانی یانەكەی لە مانگی 9 بكات.
كاڤانی بڕیاریدا لە مانچێستەر یونایتد بمێنێتەوەو یەكێتی تۆپی پێی ئۆرۆگوایش دووپاتیكردەوە كە ناوی كاڤانی لە لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكان لادەبات، بەمەش سۆلشایەر دەتوانێ سوود لە تواناكانی هێرشبەرەكەی وەربگرێت.
یانەی مانچێستەر یوونایتد هێشتا چاوەڕێی فرێدی یاریزانی بەڕازیلییە بۆ ئەوەی بڕیاری خۆی بدات، ئایا دەگەڕێتەوە بەڕازیل یان نا، چونكە ئەو وڵاتەش لە لیستی سووری بەریتانیادایە

زۆرترین بینراو