وەڵامی پرسیارە باوەکەی چارەخوازان سەبارەت بە تەلی ددان :

وەڵامی پرسیارە باوەکەی چارەخوازان سەبارەت بە تەلی ددان :

د. پەریخان ئەرسەلان
پزیشکی دەم و ددان
یەکێک لەهەرە پرسیارە باوەکان بریتیە لە کە ئایا دوای ئەنجامدانی کردەی ڕاستکردنەوەی ددان ، دەکرێت ددان بچێتەوە باری پێشووتری ؟؟؟؟؟؟
بێگومان کرداری ڕاستکردنەوەی ددان بۆ مەبەستی جوانکاری یاخود بۆمەبەستی باشترکردنی کردەی جووین و فرمانەکانی دیکەی ددان بەکاردێت ، ماوەی ڕاستکردنەوەکەش بەگوێڕەی ئاڵۆزی یاخود سادەیی ناڕێکی ددانەکان دەگۆڕێت.
بەڵام زۆرجار لەدوایی ڕاستکردنەوەی ددانەکان  واتە پاش لابردنی تەلی ددان ددانەکان دەگەرێنەوە بۆ هەمان باری پێشوویان کە بەزۆری لەماوەی ساڵێک دوایی کردەی ڕاستکردنەوەکە ڕوودەدات ئەویش بەهۆی چەند هۆکارێکی سەرەکی کە بریتین لە :
1-کەمتەرخەمی چارەخواز لەدانانی ڕاگیری ددان (orthodontic retainer)لەدیوی ناوەوەی ددان بۆ ڕاگیرکردنی ددانەکان پاش پڕۆسەی ڕاستکردنەوەی ددان ، وەهەروەها کەمتەرخەمی چارەخواز لە سەردانی کردنی پزیشکی ددان لە  دووەم ، شەشەم ، هەژدەیەمین مانگ لە دوای لابردنی تەلی ددان.

2-زۆرجار بەهۆی بوونی ئازار یاخود خراپی باری دارایی چارەخواز پێش تەواوبوونی کردەی ڕاستکردنەوەی ددان پێشنیاری وازهێنان و لێکردنەوەی تەلی ددان دەکات کە هۆکارە بۆ دووبارەی گەڕانەوەی ددان بۆ بارە ناڕێکەکەی پێشووتری.

3-پابەندنەبوونی چارەخواز بە ڕێنمایەکانی پزیشکی پسپۆر سەبارەت بە جۆری خواردن و پاک ڕاگرتنی دەم و ددان.
4-وازنەهێنان لەوخوانەی کەکاریگەری خراپیان هەیە لەسەر ڕاستکردنەوەی دەم و ڐدان وەکو لێکخشاندنی ددانەکان بەتایبەتی لەکاتی خەودا ، خواردنی بەهێزو ڕەق ، خواردنی لینج و ڕاکێشەر، جگەرەکێشان.

زۆرترین بینراو