پڕۆژەی هێڵی  123 kv  وێستگەی كارەبای سۆران زیاتر لە 80% جێبەجێ‌ كراوە

پڕۆژەی هێڵی 123 kv وێستگەی كارەبای سۆران زیاتر لە 80% جێبەجێ‌ كراوە

زاری كرمانجی-سۆران:
بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سۆران، دەڵێت "پڕۆژەی هێڵی  132kv  وێستگەی كارەبای سۆران، یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكانی وەزارەتی كارەبا بە تەواو بوونی گرفتەكانی كارەبای هاووڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تا راددەیەكی باش چارەسەر دەبێت.
ئەندازیار فەیسەل حوسێن، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سۆران، بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند: "پڕۆژەی هێڵی  132kv  وێستگەی كارەبی سۆران، یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكانی وەزارەتی كارەبا، ئەم پرۆژەیە لە سێ بەش پێكهاتووە، لەوانە فراوانكردنی وێستگەی 132KV  و راكێشانی هێلێكی نوێی  132kv  بۆ وێستگەی سۆران بە درێژایی 16 كیلۆمەتر و گۆڕینی تەلی  132kv  لە نێوان وێستگەی شەقڵاوە و وێستگەی سۆران بە درێژایی 37 كیلۆمەتر، پڕۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای هێرۆ جێبەجێ دەكرێت".
ئاشكراشی دەكات " ئەم پڕۆژەیە لە ئێستادا بە ڕێژەی نزیكەی 85% جێبەجێكراوەو كاركردنی تێدا بەردەوامە، بڕیارە تا كۆتایی ساڵ پرۆژەكە بكەوێتە بواری خزمەتكردن بە هاووڵاتییان".

زۆرترین بینراو