تەرەمپ لە كۆشكی كۆمارییەوە بۆ یاری بۆكسێن

تەرەمپ لە كۆشكی كۆمارییەوە بۆ یاری بۆكسێن

ئا/ شەهلا رەشید
دۆناڵد تەرەمپ سەرۆكی پێشووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەشداریی لە یارییەكی بۆكسێن دەكات، بە گوێرەی هەواڵی بەشێك لە میدیاكانی ئەمریكا بڕیارە دۆناڵد تەرەمپ بەشداری لە یارییەكی بۆكسیندا بكات كە لە نێوان هەریەكە ئیڤاندەر هۆڵیفێڵد و ڤیتۆر بێڵفۆرت ئەنجام بدرێت، ئەو دوو بۆكسێنەرە یەكێكن لە بەناوبانگەكانی رووبەڕووبوونەوەكان ركابەرییەكی بەهێز چاوەڕوانیان دەكات، وا بڕیارە 11 سێپتەمبەر یارییەكە لە هۆڵیود لە ویلایەتی فلۆریدا ئەنجام بدرێت، ئەمریكییەكان هەموو ساڵێك لەم رۆژەدا یادی دەكەنەوە و لەو رۆژەدا دوو تاوەرە بازرگانییە گەورەكەی نیویۆرك لەلایەن تیرۆرستانەوە رووبەڕووی هێرشێكی بەرفرەوان بووەوە و چەندین كەس تێدا كوژران و چەندانی دیكە بریندار بوون.
لەلایكی دیكە رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی باسی لەوە كردووە رووبوڕووبوونەوەی ئەو ركابەرییە لە هەشت جەولە پێكدێت، بڕیارە بەهۆی یادی هێرشەكەی سێپتەمبەر لە هۆتێل و گازینۆ و چەند شوێنێكی دیكە ئەنجام بدرێت، ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە تەرەمپ پشتگیری ئەو یارییەی كردووە و ئامادەیی خۆی بۆ بینینی نیشانداوە.
سەبارەت بەم رووبەڕووبوونەوەیە تەرەمپ بۆ دامەزراوەیەكی میدیایی گووتوویەتی" من جەنگاوەر و شەڕكەرە باشەكانم خۆشدەوێت، بە نیازم رۆژی شەممە بەشدار بم لە بینینی ئەم ركابەرییە گەورەیەدا و بیرۆكەكانم لەگەڵا ئەو كەسانەدا گرێ دەدەم كە لە نێو ستەیجەكاندان هیوادارم هەموو بەشدار بن" 
هەر كەسێك بیەوێت دەتوانیت بەشدار بێت لە بینینی ئەم یارییە، هەر بلیتێك نرخەكەی دەگاتە 50 دۆلاری ئەمریكی، تڕەمپ و كوڕەكەی وەك هاندەرێكی سەرسەخت بەشداریی دەكەن. 

زۆرترین بینراو