مۆرینۆ: لە گەڵ گواردیۆلا لە دوو وێستگەی جیاواز دژی یەكتر نین

مۆرینۆ: لە گەڵ گواردیۆلا لە دوو وێستگەی جیاواز دژی یەكتر نین

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: خۆزیە مۆرینیۆی پورتوگالی و راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد دان بەوەدا دەنێت ئەو كاتەی گواردیۆلا راهێنەری بەرشەلۆنە بوو، تیمەكەی زۆر لە یانەی ریاڵ مەدرید بەهێزتر بوو.
لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی مۆرینیۆ دەڵێت" لە ساڵانی 1996 بۆ 2000 لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە كارم كردوەو لەگەڵ سەركەوتنەكانیان ئاهەنگم گێڕاوەو لەگەڵ شكستەكانیان دڵگران بووم، هەرگیز پەیوەندییەكانم لەگەڵ ئەو یانەیەدا خراپ نەبووە".
مۆرینیۆ گووتیشی" ئەو كاتەی گواردیۆلا راهێنەری بەرشەلۆنە بوو، من راهێنەری ریاڵ مەدرید بووم، بەڵام بەرشەلۆنە ئەوكات بەهێزترین یانەی ئەوروپا بوو هەربۆیە لە ریاڵ مەدریدیش بەهێزتربوو، چونكە ئەوكات مێرەنگییەكان كێشەیان هەبوو، هەمیشە یارییەكانی نێوانمان وەك جەنگێك وابوو".
لەكۆتایی قسەكانیدا مۆ باسی لەوەكردوە كە ئێستا هەردوكیان لە دوو وێستەگەی جیاواز راهێنەرایەتی دەكەن و دژی یەكترنین و هەریەكە لای خۆییەوە هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی نازناوی زیاتر دەدات.

 

زۆرترین بینراو