ده‌غڵ و دان، یا گۆڕینی دیموگرافیا

شوان شێخ ئەحمەد

 

ئه‌وه‌ی كه‌ ئێستا له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌گوزه‌رێ، ته‌نها بریتی نییه‌ له‌ سووتاندنی ده‌غڵ و دان. به‌ڵكو ئه‌وه‌ جۆرێكه‌ له‌ گۆڕینی دیموگرافیای ئه‌و ناوچه‌یه‌ و مه‌ترسی بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد، كه‌ هه‌میشه‌ هه‌ست به‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێ بكات و ناچار بێت، زێدی باب و باپیری جێ بهێڵێت.
سه‌رۆكی كۆمار، كه‌ پارێزه‌ری ده‌ستووره‌، كه‌ تا ئێستا نه‌هاتۆته‌ سه‌ر هێڵ بۆ ئه‌و بابه‌ته‌، كه‌مته‌رخه‌مه‌ و تا كار له‌كارنه‌ترازاوه‌، پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار، ئه‌ندامانی كورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارتیی و یەكێتی كارێك بكه‌ن تا زووه‌ رێ له‌و كاره‌ساته‌ گه‌وره‌یه‌ بگرن، كه‌وا خه‌ریكه‌ به‌رۆكی كوردی گرتووه‌ و جێ پێمان له‌ زێدی خۆمان له‌ق ده‌كه‌ن.
به‌سه‌ ئیدی ئه‌وه‌نده‌ ناكۆكیی و خۆخۆری، كه‌ خه‌ریكه‌ دوژمنه‌كانمان ئێسقانمان ده‌شكێنن كه‌چی ئێمه‌ هه‌ر خه‌ریكی خواردنی گۆشتی یه‌كترین.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو