پارتی بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە

پارتی بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە

پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر ڕێككەوتنی عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، راگەێندراوێكی بڵاو كردەوە 

ئەمڕۆ چوارشەم 28ـی تەمووز، لە ڕاگەیەنراوێكی پارتی دیموكراتی كوردستاندا هاتووە، ئێمە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان، وەك سەرجەم لایەنە سیاسییە نیشتمانییەكانی عێراق و گەلی عێراق، بە گرنگییەوە سەیری رێڕەوی گفتوگۆی ستراتیجیی نێوان هەردوو حكوومەتی عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەكەین لەبارەی بەردەوامیی پێوەندیی نێوان هەردوو وڵات و گەل و دواڕۆژی مانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لەسەر خاكی وڵات.

لە بەیاننامەكە ڕوون كراوەتەوە، ئێمە لە كاتێكدا كە هەوڵ و كۆششی شاندی حكوومەتی عێراق و لەناویدا حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەرز دەنرخێنین بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی و پەسندكراوی راگەیەنرا، بە مەبەستی كۆتاهێنان بەو بارگرژی و توندوتیژییەی لەسەر گۆڕەپانی سیاسی عێراقدا هەیە، ئەوە دووپات دەكەینەوە كە پێویستە هەموو لایەك پابەندی خاڵەكانی ئەم رێككەوتنە بن بە نیازێكی پاك و دوور بكەونەوە لە توندوتیژی و گرژتركردنی بارودۆخە ئاڵۆزەكە لە وڵاتدا.

باس لەوەش كراوە، بۆ ئەوەی بەیەكەوە كار بكەین بۆ چەسپاندن و بەرقەراریی ئاسایش و ئارامی لە عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكەدا، پێویستە هەمووانیش پابەند بن ‌بە سەرجەم ئەو خاڵانەی لە چوارچێوەی پرەنسیپی رێككەوتنی ستراتیدیدا ئاماژەیان بۆ كراوە.

زۆرترین بینراو