واتاو ئادابەكانی جەژن


ئازاد محەممەد بەرگركەیی

جەژن ماناو مەبەست ومەدلولێكی زۆری هەیە وەك كەرنەڤاڵێكی ئاشتی و كۆمەڵایەتی گوزارشتكردن لە ئیحساس و دەربڕینی دڵخۆشی و ئاسوودە بوون بەجێبەجێكردنی فەرمانێكی خوایی، ڕۆژی بەخششی خوایی، بەخشینی خەڵاتی لێخۆشبوون و ئازادی لە ئاگری دۆزەخ، ڕۆژی پەستبوون و تۆقانی شەیتانی نەفیرن لێكراو، كۆی گشتی موسڵمانان لەتەواوی جیهان دوو جەژنیان هەیە، ئەویش جەژنی ڕەمەزان و قوربانە، هەر دوو جەژنیش دوا بەدوای كۆمەڵێك بەندایەتی و ماندووبوون دێن، جەژنی ڕەمەزان لەدوای یەك مانگ بە ڕۆژو بوون و پاكبوونەوەو ڕیازەی نەفسەوە دێ، جەژنی قوربانیش دوای بەجێ هینانی فەریزەكی گەورە كەحەجكردنە، كە گردبونەوەیەكی جیهانی ساڵانەیە، كە تاقەو تواناو دەستەڵات و دادپەروەری خوا لە وێندەرێ بەتەواوەتی بەرجەستە ئەبێ و ئەبینرێ، ئەویش بەكۆبونەوەو تێكەڵاوبون و دیتنی چەندین ودەنگ وڕەنگ و كەلتوری جیاجیا كە هەمویان بەیەك زمان ئەدوێن وداوای یەك شت ئەكەن ئەویش بریتیە لەلێخۆشبون وڕەزامەندی خوا،ئاشتبونەوەو،گەردەن ئازادی وتۆقەو ومسافەحەو باوەش لەیەكتركردن و هاموشۆو بەخشین و پۆشتەیی ودەنگو سەداو زایەڵەی تەكبیرو بۆنخۆشكردنی كوچەو كۆڵانەكان ودڵخۆشكردنی گەدایان بەشێكن لەماناو شتەناوازەكانی ڕۆژانی جەژن،بەڵام داخی گرانم چۆن تەواوی شتەكان لەجێی خۆ ترازاون وگۆڕاون و مانای خۆیان لەدەستداوە،جەژنەكانیش بەهەمان شێوە بێبەش نەبون لەم گۆڕان و پەتایە،ئەم بەتاسە چاوەڕوانیكردنەی جەژن ودڵخۆشی وشیوكردنی بەیانیان و سینە بردنە مزگەوت و سەردانیكردن و جەژنانەلەیەكتركردن داوای گەردەن ئازایی هەواڵپرسین وخۆپۆشتەكردنەی جاران نەماوە یاخود زۆر كەم بۆتەوە،پێشان لە دێیەك یاخود لەشارە دێیەك هەموان بەژداریان لەتەكبیرو نوێژی جەژن وجەژنانە دەكرد دوایش بۆبەیانی نانیان سازەكردو سینە بۆپیاوان دەهاتە مزگەوت،كوڕی بەژن وكچی بەشوش هەموان دەهاتنەوە ماڵە باوان وپێكەوە كۆدەبونەوە،جاكەنان دەخورا،تەواوی چین وتۆێژەكان دەگەڕان بۆ جەژنانە پیاو بەجیا ژن بەجیاو گەنج ولاوەكان بەجیا،مناڵەكانیش بەجیا كۆی ماڵەكان دەگەڕان بێ جیاوازی،بەڵام ئێستائەوە زۆر كەم بۆتەوە،دەبینی گەنجێكە سەعات دەی بەیانی هێشتا هەر بەبێجامەیە وەكو ڕۆژێكی ئاسایی بۆ جەژن دەڕوانی دڵی خۆشنیە بەم ڕۆژە،ئای كەچەند خۆشبو كەچەند ڕۆژ بەر لەجەژن پرسیاری ڕۆژی جەژنمان دەركرو دڵخۆشی و سەمادەیگرتین،حەلاگەی چوكلاتەكانمان كۆدەكردەوە دەمان ژمارد ئاخۆ بزانین كێ زیاتری كۆكردۆتەوە،ئای كەبۆنی خۆش برنجەكە چۆن دڵ دەماغی پڕ دەكردین،ئای چەندە دڵمان بەم دەستەجلە خۆش دەبو كەساڵانە لەم ڕۆژانە بۆمان دەركڕا
٭٭٭
ئێستاش چەند خاڵێكی گرینگ ئەخەینە ڕو كەهەندی سونەت وئادابی نەبەوین ،بەو هیوایەی بەهەندیان وەربگرین وسودیان لێ ببینین
٭خۆشۆردن پێش دەرچوون بۆنوێژی جەژن
٭خۆ ڕازاندنەوە بەپۆشینی جلی جوان و بۆنی خۆش
٭خواردنی چەند دەنكە خورمایەك پێش دەرچوون بۆنوێژی جەژن،گەر خورما نەبو بەهەرشتێكی تری شیرین بێ زاری خۆت شیرن بكە
٭گەر گۆڕەپانێكی چاك وپاكوخاوێن هەبێ نوێژی لێ بكرێ لەجیاتی مزگەوت
٭بەژداری پێكردنی ئافرەتانیش بەو مەرجەی پۆشتە وباڵاپۆشبن و تێكەڵی پیاوان نەبن و زینەو بۆنی خۆش لەخۆیان نەدەن
٭ڕۆشیتن و گەڕانەوە لەنوێژی جەژن بەپیادە
٭گۆڕینی ئاڕاستەی ڕێگای ڕۆشتن وگەڕانەوەی نوێژی جەژن
٭خۆپاراستن لە تێكەڵاوی و ڕوانینی ناشەرعی وجگەرەو گۆرانی ومۆسیقا
٭وتنی(اللە اكبر)لەنێو ماڵ و ڕێگاو بان وهاتوو چودا
٭پیرۆز بایی كردنی جەژن و گەردن ئازادی سەردانیكردنی خزم وكەس و دراوسێ
٭جەژنە پیرۆزانە لەدایكو باوك وخێزان منداڵ وخۆشكو براو دراوسێكانەوە دەست پێبكە ئینجا برادەرو دەورو بەرو دورەكان
٭جەژن بۆ سوپاس گوزاری وبەرز ڕاگرتنی شەرع و شیعارو دروشمەكانی خوایە،نەك بۆ سەرپێچی وگوناهوتاوان بەتاڵكردنەوەی تەوبەو پەرستشەكانی مانگی ڕەمەزان
٭زێدە ڕۆی نەكردن لەخواردن و پۆشینی جلی گران بەها،ئەبێ ڕەچاوی حاڵ وبارو دۆخی هەژارن بكرێ،تۆسفرە ئەڕازێنیەوە بیست جۆرە شیرینی دائەنێی هەژاری واش هەیە كیلۆ چوكلاتێكی ئاسایی پێ ناكڕێ
٭خۆپاراستن لە زۆر خۆری وشیرینی وچەرەزاتی زۆر و مەشروبە غازیەكان بەتایبەتیش لەجەژنی ڕەمەزان چونكە سەرەنجام توشی زگ ئێشەو كۆمەڵێك كێشەی جەستەیی دەبیتەوە
٭تازەنەكردنەوەی تازیەو نەچونەسەر گۆڕستان وپۆشینی جلی ڕەش و شین و واوەیلا،جەژن بۆخۆشی و دڵخۆشكردنە نەوەك تازیەو لاوەنەوەو دڵ توندبون
٭سەردانیكردنی نەخۆش وبەساڵاچو خاوەن پێداویستی تایبەتو دڵخۆشكردنیان وزەردەخەنە خستنە سەر لێوەكانیان.

زۆرترین بینراو