خەونی لەمێژینەی رامۆس

خەونی لەمێژینەی رامۆس

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: سێرجیۆ رامۆسی بەریگریكاری نوێی یانەی پاریس سان جێرمان ئەوەی ئاشكراكرد دەیەوێ تۆپی ئاڵتونی بەدەست بێنێت و خەونی پێوەدەبینێت.
سێرجۆ رامۆسی بەرگریكاری پێشوی شاهانەییەكان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئەوەی ئاشكراكرد خەون بەوە دەبێنێت خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان بباتەوە.
لە درێژەی لێدوانەكەیدا ئەو ئەستێرەیە گووتی" لەو ماوەیەی لە ریزی یانەی شاهانە یاریكردوە، زۆر دەستكەوتی گرنگی بەدەستهێناوە و شانازی پێوە دەكات، بەڵام ئەوەشی ناشاردەوە بردنەوەی تۆپی ئاڵتونی خەونی لە مێژینەی بووە".
لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا كاپتنەكەی شاهانە ئاشكرایكرد كە راستە چەند ساڵێكە لیۆنێل میسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ  قۆرغی خەڵاتی باشترین یاریزانانی جیهانیان كردوە، بەڵام كارێكی ئەستەم نیە كە بەرگریكارێكیش ئەو خەڵاتە بە دەستبێنێت، بۆ پاڵپشتی قسەكانیشی كاناڤارۆی هاوڕێی و بەرگریكاری پێشوی ریاڵ مەدریدی بە نمونە هێنایەوە كە ساڵی 2006 توانی ببێتە باشترین یاریزانی جیهان.
دەربارەی پاریس سان جێرمان ناوبراو ئاشكرایكرد پەیوەندی نێوان یاریزانان زۆر باشە و ئەوەی لە توانایاندا هەبێت دەیكەین بۆ ئەوەی مێژو بۆ یانەكە درووستبكەین و جەختی لەوە كردوە كە ساڵی داهاتوو هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ دەدەن.

 

زۆرترین بینراو