شۆڕشی ئه‌یلوول سه‌ره‌تایه‌ك بۆ پاراستنی ماف و ده‌ستكه‌وته‌كان

جـــــوان ئیمام

ڕۆژی 11 ئەیلوول له‌ ساڵی 1961 بە سه‌رۆكایه‌تی جه‌نه‌ڕاڵ مسته‌فا بارزانی (بارزانی نەمر) چرای شۆڕشی ئه‌یلول هه‌ڵگیرسا بۆ سه‌ره‌تایه‌كی نوێ و پته‌و بۆ پاراستنی مافه‌كان و  به‌ده‌ستهێنانی  ده‌ستكه‌وتی زیاتر ،شۆڕش جگه‌له‌وه‌ی شۆڕشێكی گرنگ و سه‌ربازی بوو هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ بوو له‌ نێوان جه‌ماوه‌ری كوردستان و شۆڕش هه‌ر ئه‌وه‌ش بووە هۆكار كه‌ شۆڕش ببێته‌ بنچینه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی زیاتر و پاراستنی مافه‌كانی گه‌لی كورد ،شۆڕش هه‌مووانی كۆكرده‌وه‌ له‌ پێناو هه‌موو بیرو بۆچوونه‌كان بۆ پاراستنی كوردستان و  چه‌سپاندنی گشت مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی گه‌لی كورد .شۆڕشی ئه‌یلول بۆ گه‌لی كورد زۆر گرنگ بوو سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی متمانه‌ به‌ حكوومه‌تی ئه‌و كاته‌ی عێراق كه‌ له‌و كاته‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ هه‌ركاتێك عێراق هه‌وڵ ده‌دات رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كورد بكات یان په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌ یان یان به‌ربه‌ست بۆ كاره‌كانی و خاڵه‌كانی ناو ڕێككه‌وتنامه‌کە دروست ده‌كات هه‌ر وه‌ك چۆن دوای كوده‌تای ساڵی 1958 كه‌ عه‌بدولكه‌ریم قاسم كوده‌تای سه‌ربازی له‌ عێراق ئه‌نجامدا ڕژێمی حومكڕانی له‌ عێراق گۆڕی له‌ پاشایه‌تی بۆ كۆماری و له‌و كاته‌دا به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دا كه‌ ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له‌ چوار چێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عیراق دابین بكات ، به‌ڵام زۆری نه‌خایاند حكوومه‌تی عه‌بدولكه‌ریم قاسم په‌شیمان بوویه‌وه‌ له‌ پێدانی مافه‌كانی گه‌لی كورد ،

له‌و كاته‌دا له‌ ساڵی 1961 بارزانی نه‌مر شۆڕشی ئه‌یلولی ڕاگه‌یاند دژی حكوومه‌تی ئه‌و كاته‌ی عێراق ، ئاشكرایه‌ كه‌ شۆڕشی ئه‌یلول دژی نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری و زۆرداری هه‌ڵگیرسا هه‌ر بۆیه‌ ته‌واوی گه‌لی كورد به‌شداری ئه‌و شۆڕشه‌ سه‌رتاسه‌ریه‌ بوون دژی حكوومه‌تی عێراق ، هه‌ڵگیرسانی شۆڕش چرای ڕووناكی و ئومێد كرایه‌وه‌ به‌ڕووی جه‌ماوه‌ری كوردستان و بووە هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌ مافه‌كانی گه‌لی كوردستان ببن به‌ هه‌میشه‌یی ، چرای شۆڕشی ئه‌یلول بوو كه‌ بوه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌ حكوومه‌تی عێراق دوای چه‌ندین ساڵ له‌ هه‌ڵگیرسانی شۆڕش دان به‌ مافه‌كانی كورد بنێت هه‌ر بۆیه‌ شۆڕشی ئه‌یلول بوویە سه‌ره‌تایه‌ بۆ پاراستنی ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد ،

شۆڕشی ئه‌یلول ڕێككه‌وتنامه‌ی 11 ی ئازاری به‌رهه‌مهێنا له‌ ساڵی 1970 كه‌ تێدا دان به‌ مافه‌كانی گه‌لی كورد نرا له‌ گشت بواره‌كاندا ، شۆڕشی ئه‌یلول به‌ ڕابه‌رایه‌تی بارزانی نه‌مرو پیشره‌وایه‌تی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ بیرو باوه‌ڕێكی كوردانه‌ شۆڕشی ئه‌یلول سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی تۆماركرد بووە خاوه‌نی ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان  كه‌ له‌ سایه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول و شۆڕشه‌كانی تر كوردستان چه‌ندین قۆناغی سه‌ختی تێپه‌ڕاند بۆ گه‌یشتن بە ئه‌مڕۆی كوردستان.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو