بەهۆی كولتووری ژینگەپارێزییەوە لە بارزان ژمارەی ئاژەڵی كێوی ڕوو لە زیادبوونە

بەهۆی كولتووری ژینگەپارێزییەوە لە بارزان ژمارەی ئاژەڵی كێوی ڕوو لە زیادبوونە

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی:
 فۆتۆگرافەرێكی ژینگەیی دەڤەری بارزان ئاشكرای دەكات بەهۆی كولتووری ژینگەپارێزییەوە لەو دەڤەرە ژمارەی بزنە كێوییەكان لە زیادبوون دانە.
فۆتۆگرافەری ژینگەیی غەفوور كوركەیی، بە زاری كرمانجی راگەیاند" ماوەی پێنج ساڵ زیاترە هاتوومەتە بواری فۆتۆگرافەری و پێشتریش كاری ڤیدیۆم كردووە، تا ئێستا هیچ پێشانگەیەكم نەكردۆتە و بە زۆری لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە وێنەكانم دەگەینمە بینەر و ژینگە دۆستان و ئاشنای زۆر شوێنی سەرنجڕاكێشم كە بۆ وێنەگرتن سەردانم كردوون".
گووتیشی" وەك فۆتۆ زیاتر وێنەی سروشتی و ژیانی كێوی دەگرم كە هەر لە زووەوە ئاواتم بووە كوردستان بەگشتی ژینگەیەكی زۆر جوان و سەرنجڕاكێشی هەیە، بەتایبەتیش ناوچەی بارزان بەهۆی كولتووری ژینگەپارێزییەوە ژمارەی ئاژەڵە كێوییەكانی ڕوو لە زیادبوونن، ئاژەڵەكان لە ناوچەكانی ‌تری كوردستان لە مرۆڤ دەترسن، بوونی بزنە كێوی لە شاخەكانی بارزان، یارمەتیدەرێكی زۆر باشە بۆ كاری فۆتۆگرافی، بەتایبەت وێنەی باڵندە و ئاژەڵی كێوی".
ئەوەشی خستە ‌ڕوو" هێشتا لە كوردستان كڕین و فرۆشتنی وێنەی فۆتۆگرافەری نەبووە كولتوور بەتایبەت وێنەی سروشتی بە هەژارترین بواری فۆتۆگرافەری دەزانم، لەبەر ئەوەی وێنەگر هیچ پارەیەكی لەو ماندووبوونەی دەست ناكەوێت بەداخەوە لە كوردستان بەگشتی نابینم هیچ بایەخێك بە بواری فۆتۆگرافەری بدرێت."
 روونیشیكردەوە " بۆ داهاتوو لە بەرنامەم دایە زیاتر هەوڵ بدەم لەڕێگەی پێشانگەوە هەندێك لە بەرهەمەكانم چاپ بكەم و خزمەت بەم بوارە بكەم، بە تابلۆ بۆ ئەوەی ببێتە كولتوور لە جێگای وێنە و دیمەنی وڵاتانی‌تر بە دیواری ماڵەكانمانەوە هەڵبواسین ماڵەكانمان بە دیمەنە جوانەكانی كوردستان بڕازێنینەوە".  

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو