سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای حزبی ئومەی عێراقی دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای حزبی ئومەی عێراقی دەكات

زاری كرمانجی - له‌ دیدارێكی سه‌رۆك بارزانی و شاندێكی باڵای حزبی ئومەی عێراقی، بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسی تاوتوێ كرا.

ڕۆژی شەممە 31ـی تەممووزی 2021 لە سەلاحەدین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای حزبی ئومەی عێراقی بە سەرۆكایەتیی مەحمود حوسێن ڕەزا ئەلعگیلی ئەمینداری گشتیی حزبی ئومەی عێراقی كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و، تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق تاوتوێ كرا، هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پێویستی پاراستنی سەقامگیریی عێراق و ڕێگەگرتن لە قووڵتربوونی قەیرانەكان.

هەر لەو دانیشتنەدا جەخت لە هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان لایەنەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددیاتەكان كرایەوە.