تەلار هیرانی، نواندن بۆ منداڵان دەکات

تەلار هیرانی، نواندن بۆ منداڵان دەکات

محەمەد ئامۆکەیی- زاری کرمانجی: ئەکتەری بواری شانۆ تەلار هیرانی، یەکێک لەو ژنە ئەکتەرانەیە هەمیشە لەکاری نواندن ویستویەتی جیاواز دەرکەوێت، لەم رۆژانەی دوای دا تەلار هیرانی، لە دوو شوێنی جیاواز لەگەڵ ژمارەیەک منداڵ دەردەکەوێت، دیارە کە نواندنیان بۆ ئەکات، لەبارەی ئەم دەرکەوتنەیدا، تەلار هیرانی، بۆ زاری کرمانجی دەڵێت" لەگەڵ  کۆمەڵێک منداڵ ئاشنای یەکتربوین، ئەوان بە باوەڕوخۆشەویستیەوە گوێیان بۆ گرتبووم و منیش لە ناو دڵمەوە بە سادەی شانۆ ونواندم پێناساندن، بەگێرانەوەی چیرۆکی (شازادەی بچکۆلە)دەستمان پێکردو بەنەرمی بەرەوقوڵایی تێپەڕین وچێژو زانیاریمان لە بیرکردنەوە و فەنتاسیای یەکتر وەرگرت."

 شانۆكار تەلار جەماڵ خدر، ناسراو بە تەلار هیرانی، تەلار ناوێكی دیاری نێو هونەری كوردی لە منداڵیەوە دەستی پێكردوە بۆ چەند ساڵێك دەبێت وەك شانۆ كار هاتۆتە مەیدان، ئەو لە زێدی باو پایرانی كە شارەدێی هیرانی سنووری شەقڵاوەیە لە دایك نەبووە، بەڵام پاشگری هیرانی بەدوای ناوی خۆی ناوە، گەرچی خەڵكی ئەوێشە، لە ساڵی 1972 لە رانیەی دەروازەی راپەڕین لە خانەوادەیەكی شۆڕشگێڕ چاوی بە ژیان هەڵنێاوە.

زۆرترین بینراو