كێشەی دەروونی لە خانمان دوو گیان

كێشەی دەروونی لە خانمان دوو گیان

ئا/ شەهلا رەشید
تەندروستی دەروونی دایك گرنگە بە تایبەت لە كاتی دوو گیانیدا، هەر وەك چۆن دەبێت ئاگات لە لەشی خۆت بێت پێویستە تەندروستی دەروونیشت بپارێزی، بەتایبەت لە ماوەی سكپڕیدا كێشەی دەروونی زۆر دەبێت و بە ئاسانی حاڵەتەكانی دایك تووشی گۆڕان دەبن.
_ خەمۆكی نیگەرانی و سترێس، زۆربەی خانمان لەكاتی سكپڕیدا تووشی دڵەڕاوكێ و خەمۆكی دەبن، ئەنجومەنی پسپۆڕان و پزیشكانی ئەمریكی تایبەت بە ئافرەتان راگەیاندووە 14 تا 23 لە سەدا خانمان لە كاتی دووگیانیدا تووشی خەمۆكی دەبن، لەو خانمانەی كە دووگیان نین  ئەم حاڵەتە هەیە بۆیە ئاساییە ئافرەتی سكپڕیش تووشی ئەم نەخۆشییە ببێت بەڵام لە هەندێك كاتدا خەمۆكی دەتوانێت بۆ دایك و كۆرپەلە مەترسیدار بێت.
_ خەمۆكی دووگیانی، بەهۆی تێوەگڵانی شمیایی مێشكەوە پێك دێت، لە كاتی دووگیانیدا گۆڕانی هۆرمۆنەكان دەتوانن كاریگەربن لە شێواندنی شمیایی مێشكدا، ئەگەر دایك لە ژیانێكی ناخۆش و كاتێكی دژواردا بێت ئەمە دەتوانێت راستەوخۆ كاریگەر بێت بۆ ئەوەی تووشی خەمۆكی ببێت.
هۆكارەكانی خەمۆكی لە خانماندا
_ ناكۆكی نێوان ژن و مێرد.
_ ئەگەر پێش دووگیانی تووشی خەمۆكی بوبێت، با لە بنەماڵەكەیدا خەمۆكی هەبووە.
_ گەر بە ئاسانی دووگیان نەبوبێت.
_ پیشتر منداڵی لەبار چوبێت.
_ ئەگەر ژیانێكی پڕ سترێسی هەبێت.
_ ئەگەر دەست درێژی كرابێتە سەر، هەموو ئەوانە و چەندین هۆكاری دیكە هەن كە دەبنە هۆی خەمۆكی و سترێس بۆ ئافرەت.
ئەگەر پێت وایە تووشی خەمۆكی بویت پێویستە داوای یارمەتی بكەیت دەتوانی راوێژی پزیشك بكەیت، هەندێك كەس پێیان باشترە لە رێگەی سروشتییەوە چارەسەری خەمۆكی بكەن، بۆ نموونە دەتوانی جموجۆڵا و چالاكی تازە بۆ خۆت بەرهەم بێنیت، هەوڵبدە باش بخەویت و پشوو بدەیت، خواردنەكانت بگۆڕە چونكە خواردن بەسەر ئاڵوگۆڕی دەروونیدا كاریگەرە بۆیە بزانە كام خواردن باشترە بۆ تۆ ئەوان هەڵبژێرە.

زۆرترین بینراو