پەردە لەسەر پەیکەری هامیلتۆن لادەدرێت 

پەردە لەسەر پەیکەری هامیلتۆن لادەدرێت 


زاری کرمانجی - رواندز : 
پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی رواندز هەڵساوە بە دروستکردنی پەیکەری هامیلتۆن، سبەش لە مەڕاسمێکدا ئەو پەیکەرە لەسەکۆی گەشتیاری کاولۆکان دادەندرێت و پەردەی لەسەر لادەرێت.
دانا مستەفا، بەڕێوەبەری پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی رواندز بەزاری کرمانجی راگەیاند: سبەی چوارشەممە لە مەڕاسمێکدا کاتژمێر ١٠ پەیکەری ئەندازیار هامیلتۆن کە دروستکراوە لە لایەن قوتابییانی پەیمانگەکەمان لە سەکۆی گەشتیاری کاولوکان دادەندرێت.
زیاتر گووتی: ئەو پەیکەرەی پێشتر لەکاولۆکان داندرابوو لابراوە ئەوەی پەیمانگەی هونەرەجوانەکان دروستی کردووە کارێکی رێکترو گونجاوترە، لە سەکۆی گەشتاریش دادەنرێت تاکو ئەو کەسانەی دێنە ئەو شوێنە ئاشنابن بەو ئەندازیارەکە لەرێگەی هێنانی رێگەی ئۆتۆمبێل خزمەتێکی زۆری بەم ناوچەیە کردووە. 
لای خۆیەوە چیایی محەمەد، بەرپرسی بنکەی گەشتو گوزاری رواندز بۆ زاری کرمانجی گووتی : ئێمە وەک گەشتوگوزار ئەو سەکۆییەی لە کاولۆکان دروستکراوە تاکو ئەو کەسانەی دەیانەوێت وێنەبگرن یا بۆ بەسەر بردنی کاتەکانیان دێنە ئەو شوێنە، رێگە مانداوە بە پەیمانگەی هونەرە جوانەکان لەوێ پەیکەری هامیلتۆن دابنێن، پەیکەری پێشووتری هامیلتۆنمان لابرد کە شوێنکەی گونجاو نەبوو، ویستمان ئەو جێگا بکەینە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل بۆ ئەوکەسانەی دێنە ئەوێ بەڵام نەکرا، لەبەر بچووکی شوێنەکە.

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو