رامۆس لەگەڵ مالدینی رێك كەوتووە 

رامۆس لەگەڵ مالدینی رێك كەوتووە 

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: لەگەڵ رۆیشتنی فەرمی سێرخیۆ رامۆس لە ریال مەدرید، یاریزانەكە چاوەڕێی ئۆڤەرێكی گونجاوی یانەیەكی گەورە دەكات تا بەرەو وێستگەیەكی دیكە هەنگاو بنێت.
بەرنامەی (ئیل چێرجنجیتۆ)ی تەلەفزیۆنی ئیسپانیا لەسەر زاری پیدریریۆل ئاشكرای كرد كە پاولۆ مالدینی وەك نوێنەری ئەی سی میلان پەیوەندی بە رامۆس كردوەو گوێبیستی داواكارییەكانی رامۆس بووە، بەپێی هەواڵەكە رامۆس داوای 15 ملیۆن مووچەی ساڵانەو 20 ملیۆن یۆرۆشی وەك دیاری كردوە بۆ ئەوەی بە گرێبەستێكی ئازاد پەیوەندی بە یانە ئیتاڵییەكە بكات،
جێی ئاماژەیە، مالدینی ئەفسانەی پێشووی هێڵی بەرگری میلان و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا یەكێكە لە سەرسامەكان بە ئاستی سێرخۆ رامۆس و هەوڵی جددیش دەدات بۆ ئەوەی بەرگریكارە ئیسپانییەكە بۆ یانەكەی رازی بكات، بەتایبەتی ئەگەر رامۆس داواكارییەكانی كەمتر بكاتەوە.

زۆرترین بینراو