یانەی ورزشی رواندز دەرگای خۆپاڵاوتنی کردەوە 

یانەی ورزشی رواندز دەرگای خۆپاڵاوتنی کردەوە 

زاری کرمانجی - رواندز:

دوای ئەوەی دوێنێ سەرۆک و جێگرو بەشێک لە ئەندامانی یانەی وەرزشی رواندز دەستیان لەکار کێشایەوە، ئەمڕۆ یانەکە دەرگای خۆپاڵاوتنی کردەوە.
لە پەیامێکدا یانەی وەرزشی رواندز رایگەیاند: بۆ هەموو ئەو کەسانەی  دەیانەوێت،خۆیان کاندید بکەن بۆ دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی ڕواندز ، سەردانی بارەگای یانە بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی خۆ کاندیدکردن.
دوا کات ڕێکەوتی ٢٠٢١/١٠/٥پاش ئەو ڕێکەوت مافی خۆ پاڵاوتن نامێنێت.
تێبینی:
١-مەرجە کاندید ناوی لەناو دەستی گشتی یانە بێت.
٢-کاندید خاوەن بڕوانامەی ئامادەیی یان هاوتای ئامادەیی بێت.

زۆرترین بینراو