شیرین فوئاد مەعسوم: دەڤەری بارزان زۆرترین قوربانی داوه‌ له‌ مێژووی گه‌له‌كه‌ماندا

شیرین فوئاد مەعسوم: دەڤەری بارزان زۆرترین قوربانی داوه‌ له‌ مێژووی گه‌له‌كه‌ماندا

زاری كرمانجی -  چاودێری سیاسی و مامۆستای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان رایدەگەیەنێت، بارزانییەکان تەنیا لەبەر ئەوەی کوردێکی پاک بوون، جینۆساید کران.

شیرین فوئاد مەعسوم، چاودێری سیاسی و مامۆستای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، رایگەیاندووە: سەرەڕای ناساندنی تاوانی ئەنفال وەک جینۆساید لە پەرلەمانی عێراقەوە، هێشتا بڕیاری قەەبووکردنەوەی کەسوکاریان نەدراوە.

شیرین فوئاد مەعسوم هەروەها رایگەیاندووە: دەڤەری بارزان به‌هۆی ئه‌وه‌ی لانكی كوردایه‌تی و شوێنی مرۆڤه‌ ئازا و نیشتیمان په‌روه‌ره‌كان بووه‌، بۆیه‌ زۆرترین قوربانی داوه‌ له‌ ته‌واوی مێژووی گه‌له‌كه‌ماندا.

ئەو چاودێرە سیاسییە جینۆسایدی بارزانییەکان هاوشێوەی تاوانی کیمیابارنکردنی هەڵەبجە، بە ”جینۆسایدی کەرامەتی گەلی کورد“ ناو دەبات و هۆكاری ڕاستیی تاوانی ئەنفالی بارزانییەکانیش بۆ ئەوە دەگڕێنێتەوە، کە ئەوان ”كوردێكی پاک و پارێزه‌ری خاک و وڵات بوون“.

رۆژی 31-7-1983، رژێمی بەعس هەشت هەزار پیاو و گەنجی و منداڵی کوڕی بارزانییەکانی لە پرۆسەی بەدنوی ئەنفالدا، راپێچی بیابانەکانی عێراق کرد و بە زیندوویی خستنیە ژێر خاک و شەهیدی کردن.