مایكا پلەی یەكەمی بەدەستهێنا

مایكا پلەی یەكەمی بەدەستهێنا

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: رافال مایكای پایسكیلسواری پۆڵەندی لە تیپی ئیمارات، توانی پلەی یەكەم لە گەڕی 15ی پێشبڕكێی پایسكیلسواری ئیسپانیای بەدەستبێنێت.
ماوەی پێشبڕكێیەكە 197.5 كیلۆمەتر بوو، لە ناڤال مۆرایل دی لاماتا دەستیپێكردو لە باراكۆ كۆتاییهات.
ستیڤن كرۆسڤیكی پایسكیلسواری هۆڵەندی لە دوای مایكا پلەی دووەمی بەدەستهێنا و پلەی سێیەمیش بووە بەشی كریس هامیلتۆنی پایسكیلسواری ئوسترالی.
رافال مایكا لەدوای ساڵی 2017 یەكەمجارە پلەی یەكەم لە گەڕێكی پێشبڕكێی پایسكیلسواریی ئیسپانیا بەدەستدێنێت، كە لەم پێشبڕكێیەدا رافال ماوەی 35 كیلۆمەتر بەبێ ركابەر لە پێشەوە بوو ئەگەرچی لە دوا كیلۆمەترەكانی كۆتاییدا هەندێك پاشەكشەی كرد، بەڵام هەر بە یەكەم مایەوە.
دوای ئەم گەڕە كریستیان ئیكینگی پایسكیلسواری نەرویجی لە پێشەنگی ریزبەندی گشتی مایەوەو توانی پارێزگاری لە درێسی سوور بكات.

زۆرترین بینراو