دیسان پێكێ گاڵتەی بە ریال كرد

دیسان پێكێ گاڵتەی بە ریال كرد

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: جارێكی دیكە جیرارد پیكێ بەرگریكاری یانەی بەرشەلۆنە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان توانج لە ریال مەدرید دەدات، ئەمجارە لەسەر نەرۆیشتنی مباپی بۆ ریال مەدرید گاڵتەی بە یانە مەدریدییەكە و هاندەرانی كردوە.
لەم بارەیەوە پیكێ لە ئینیستاگرام بە توانج وەڵامی راپرسییەكی رۆژنامەی ماڕكای داوتەوە كە تێیدا بەر لە كۆتایی هاتنی میركاتۆی هاوینە دەپرسێت" ئایا مباپی لە ریال مەدرید درێبسی ژمارە چەند دەپۆشێت", تێیدا رۆژنامەكە 3 بژاردەی داوە كە (5، 23، 19) بووە، جیڕارد پیكێش لەوەڵامدا نووسیویەتی" درێسی ژمارە 7 ", ئەوەش ژمارەی درێسەكەیەتی لە یانەی پاریس سان جێرمان و ئەوەش ئاماژەو توانجێكە بەوەی مباپی هەر لەپاریس دەمێنێتەوەو روو لە ریال مەدرید ناكات، ئەو كۆمێنتەی پێكی هەودارانی ریال مەدریدی تووڕە كردوەو ئەوانیش وەڵامی پێكێیان داوەتەوە.
جێی ئاماژەیە جیڕارد پیكێ بە بەردەوامی هەوڵ دەدات ئەو جۆرە بابەتانەی پەیوەندی بەریال مەدرید هەیە بیقۆزێتەوە و توانج لە یانەكە و ئەستێرەكانی بدات و زۆربەی كاتەكانیش قسەكانی پیكێ مۆركێكی گاڵتەجاڕی و توانجی تێدا بەدی دەكرێت.

 

زۆرترین بینراو