قشڵەی شاری كۆیە

قشڵەی شاری كۆیە

نوسینی: سەلام سه‌لمان برادۆستی 
شاری کۆیە نەک بە تەنها لە بواری شوێنەوار بەلکو ئێمە کاتێ باسی زانایانی گەوری ئاینی و شاعیرە گەورەکانی نەتەوەکەمان دەکەین کۆیە پێمان دەڵێت ئەوانەی ئێوە باسی دەکەن بەشێکی زۆریان من پێم گەیاندوون 
بۆیە ئەتووانین بڵێین 
شاری کۆیە لەسەر ئاستی ناوەخۆو دەرەوە مەڵبەندی هەلکەوتەی دەیان نوسەرو زانای گەورەیە کورد بووە لە لایەنی مێژووی و شوێنەواریش بە تایبەتی گرنگی خۆی هەیە 
قه‌ڵای کۆیه‌، كە ‌به‌ 'قشله‌ی کۆیه'‌‌ و 'سه‌را' ناسراوه، یه‌کێکه‌ له‌ شوێنەوارە‌ مێژووییه‌کانی شاری کۆیه‌ی سەر بە پارێزگای هەولێر

شوێنی جوگرافیای ناوچەی کۆیە 

شاری کۆیە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی هەولێر ، و ( ٧٩ کم )لێیەوە دوورە، قشلەی کۆیە دەکەوێتە ناو سەنتەری شاری کۆیە بەلای رۆژ ئاوایدا.
شاۆچکەی کۆیە یەکێکە لە شارۆچکەکانی کوردستان کە خاوەنی مێژووێکی دێرینە، لەکاتی بلاو بوونەوەی ئاینی پیرۆزی ئیسلام لە کوردستاندا کۆیە شاربوو، لە لەسالی ( ١٦ک ) لەشکری ئیسلام لەدەربەندی گۆمەسپان بەرەو کۆیە هاتوون،
دوای ئەوەی لە شەری چالدێران لە سالی ( ١٥١٤ز ) کوردستان لەنێوان ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و سەفەوی دابەشکرا، ئەم ناوچەیە کەوتە ژێر دەستی عوسمانیەکان.

کەی قشلەی کۆیە دروست کرا ؟

چەند سەرچاوەوە بۆچونی جیاواز هەیە دەربارەی سەردەمی دروست کردنی ئەم قەلایە،
یەکێک لە بۆچوونانە مێژووی درووست کردنەکەی دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی مەمالیک،
سەرچاوەکانی تر مێژووی دروست کردنەکەی دەگەڕێنەوە بۆ نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدە لە سەردەمی والی عوسمانی ( مدحەد پاشا)( ١٨٦٩ـــ ١٨٧٢) کەوالی عوسمانی بوو لە بەغدا، لە سەر روبەری دووهەزار و چوارسەد مەتر دروست کراوە، گرنگی زۆری داوە بە دروست کردنی قەلاو قوتابخانەی سەربازی لە ناوچە شاخاویەکانی کوردستان بۆ ئەوەی بەرگریان بەهێز بکات لە دژی سەفەویەکان.
ئەم قەلایە بە شێوازێکی ئەندازەی رێک و پێک دروست کراوە، هەر لایەکی لەگەڵ لایەکانی تریدا لە رووی درێژی و پانیەوە کەمێک جیاوازیان هەیە ،

چوار قولە( برج ) ی هەیە کە هەر یەکەیان بە شێوازێکی ئەندازەی جیاواز دروست کراوە، وە شورەو قولەکانی بەیەکەوە بەستراون.

وە بناغەی قشلە لەسەر کۆنە گۆرستانێک دروست کراوە و گۆرستانەکە کۆنترە لە قشلە. شێوازی پێشەوەی قەلای کۆیە واتە دەروازەی ئێستای و بەر لە نۆژەن کردنەوەش لە شێوازی دەروازەی لە یەکێک لە قشلەی سەربازیەکانی عوسمانی دەچێت لە موسڵ.

ناوی شاری کۆیەو قەلاکە ؟
ناوای قەلای بەناوای شارەکە کراوە واتە پێی دەڵێن (قەلا یان قشلەی کۆیە)چەند بیرو رایەکی جیاواز هەیە دەر بارەی ناوی کۆیە.
ـ وشەی (کۆیە) لەزمانی تورکی واتە گوند سنجقیش وشەیەکی تورکیە واتە( ئاڵا) کویساجەق واتە (لوای گوند ) وە یان ( گوندی بەیداخ) 
ـ تاهیر ئەحمەد حەوێزی دەڵێت
کۆیە چەند گوندێکی لە دەورو بەری هەبوو پیاوێکی گەورە لەم ناوچەیە پیدا دەبێت ئەویش دەڵێت وەرن لە ترسی دوژمن یەک بگیرین و کۆببینەوە، لە ئەنجامی ئەوو کۆبوونەوەیە پێی دەڵین کۆیە.

شیکردنەوەی ناوی قەلا و قشلە؟

قەلا خانوو بنکەی سوپاو سەربازانە لە زمانی کوردی دا چەند ناوێکی جیاوازی هەیە بۆ نمونە ( دەر، قەڵا، دژ،قەلات) ی پێدەڵێن، لە سەر کێو دروست دەکرێت هەندێک کات بە ماڵو خانوو ئاغا دەوترا قەلا لەبەر گەورەیوو قایمی، زۆربەی کات لە شوێنە سەختو بەرزەکان دروست دەکرا
( قشلە) وشەیەکی توورکیە لە فەرمانی قاشلاغ وەرگیراوە واتە( المشتی ) بە واتەی ئەو بینایە دێت کە سەربازەکان لە وەرزی زستاندا لە ناویدا دەمێنننەوە، پێی دەوترێت شوێنی سەربازەکان. 


بەشەکانی قەلا 

ـ دیوارەکانی قەلاکە
قەلای کۆیە شێوەیەکی چوار گۆشەی نارێکی هەیە کە دیوارەکانی لە هەرچوار لاوە دەور دراون دیوارەکانی لە هەرچوار لاوە بە برجەکانی بە یەک دەگەن دیوارەکانی دەرەوەی قەلاکە بە بەردی گەورە و بچووک گەچ دروست کراون. 
کەوا پێک هاتوون لە دیوارەکانی رۆژ هەلات کەوا دەرگای سەرەکی قەلاکە دەکەوێتە ناوەڕاستی ئەم دیوارە وە دیواری رۆژ ئاوا و دیواری باشور و دیواری باکور 


ـ قولەکانی
قولە برج لە زاراوەی بیناسازی واتە بینایەکی بەرز لە شوراو قەلا دروست دەکرێت قولەکا بۆ پاڵ پشتی و بەهێز کردنی شوران لە لایەکی ترەوە بۆ جوانکاریی بەکار دێن

ـ دەروازەی المدخل
قەلای کویە یەک دەروازەی هەیە دەکەوێتە ناوەیاستی دیواری رۆژ هەلات کەمێک بەلای باشوری دا سەرەتای دەروازەکە بە کەوانەیەکی نیوە بازنەی دەست پێ دەکات وە عقدی دووەم راستەو خۆ دەکەوێتە سەر دەرگای قەلا.

ـ کونە مەترێزەکانی
قه‌ڵای كۆیە‌‌ 750 تاقی کونە مەترێزەی هه‌یه‌ ئەمەش نیشانی گەورەی گرنگی قەلاکەیە کەوا لەیەک کات دەتوانریت ٧٥٠ سەرباز شەری تیدا بکات ...
کەوا بۆ هاوێشتنی رمو و تیر ...لە هەماو کات دا بۆ چاودێری کردنوو هەوا گۆرکی بەکار هاتووە، کونە مەترێزە یەکیکە لە داهێنانە نوێەکان کەوا داهێنانەکە هی سەردەمێ ئیسلامە لە کاتی شەری خاچ پەرستان گواستراوەتەوە بۆ ئەوروپا ،شێوەی کونە مەترێزەکانی قشلە لەناوەوە فراوانن لە دەرەوەش بچوک دەبنەوە ئەمەش بۆ ئەوەبووە کەوا ئەو کەسەی کە شەرکەرە بتوانێت بە تەواوەتی دەورو بەری کۆنترۆل بکات ، 

ـ ئیوانی
ئەیوانەکان بەزۆری لە هۆڵێک پێک دێن کە سێ دیواری هەیە بەشیکی بەسەر حەوزەکە دا دەڕوانێت سەقفی شێوە قوبەی و چەند سەقفێکی هەیە ئەمەش بەکار دێت بۆ پێشوازی کردن لە میوانەکان و دانیشتوانی کۆبوونەوەکە ئەیوانی قشلە بە ئیوانی دەروازە دەناسرێت و سێ کەوانەی تیپی هەیە راستەوخۆ بەسەر حەوشەکە دەڕوانێت. 

ـ حەوشە
حەوشەی قەلای کۆیە بە گەورەترین حەوشە دادەنرێت لە هەموو حەوشەو قەلاکانی تر کە لەناوچەکە هەنە درێژی حەوشەکە لە ڵای رۆژهەڵاتی ٨٣٫٥م لەلای باکوری ٧٨٫٣٠م لەلای رۆژ ئاوای ٨٤م لەلای باشوری ٧٥٫٥٠م ئەم حەوشەیە چەند تایبەت مەندیکەی هەبوو بۆ مشقکردنی سەربازەکانو بۆ پشودانیان بەکار هاتووە ، لە لای باکوری رۆژ هەلات دوو گۆری تێدایە یەکیکیان هی باپیری فەقی احمەد بوو ئەوەی تریان هی ماموستای باپیری فاقی احمەد بوو

مزگەوت
مزگەوتی قەلای کۆیە دەکەوێتە گۆشەی باشوری بەلای رۆژ ئاوای دا لەبەر هۆکاری گەچ کاری کردنەوەی دیوارەکانی نازانرێت نوسینی لەسەر بووە یان نا 

ـ نهۆمی دووەمی قەلا
ئەو نهۆمە لەبەشی سەرەوی ناوەڕاستی دیواری رۆژهەلاتە لە ناو حەوشە بە دوو پایە بۆ بەشی سەرەوی قەلا دەروات، لە پێش دەروازەکە بە یەک دەگەن 

کەرستە بیناسازیەکەی 
شێوازی دروست کردنی قەڵا جیاوازیە هەیە لە شوێنیکەوە بۆ شوینیکی تر، لە رووی کەرستەی بیناسازی بە هۆی کارگەری سوروشتی ناوچەکەوە ئەو کەرستە سورشتیانە کە هەنە لە ناوچەکە 
وەکو بەردوو دارو جۆری گلەکەی،سەرچاوەی ئاویش، ئەمانە کاری گەری راستەو خۆ دەکەنە سەر بنیاتنانی قەلا،هەر وەها کات و سەردەمەکەی کارگەریان لە سەر شێوازی کەرستە بیناسازیەکانی هەیە،

پێکهاتەی دروست کردنی قەلای کۆیە لە بەردوو گەچە ئەمەش ئەو کەرستانەیە کە زۆربەی قەلاکانی تری پێ دروست کراوە،

 

 

 

زۆرترین بینراو