بزانە لە ئیدارەی سۆران چەند کەس ژەمی یەکەم و دووەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە 

بزانە لە ئیدارەی سۆران چەند کەس ژەمی یەکەم و دووەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە 

زاری کرمانجی - سۆران :
دکتۆر کاروان جەمال، بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند: "لە هەردوو قەزای سۆران و رواندز کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆرانن، تا ئێستا ٢٦٤٧٦ کەس ژەمی یەکەمی ڤاکسنیان وەرگرتووە، ١٦٩٦٥ كەسیش هەردوو ژەمیان وەرگرتووە.
هه‌روه‌ها لە چۆمان ٢٣٠٩ کەس ژەمی یەکەمیان بەکارهێناوە و ١٩٣١ کەسیش هەردوو ژەمیان وەرگرتووە.
گووتیشی : لە نەخۆشخانەی بلێ، ١٥٢٥کەس ژەمی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە لەگەڵ ٦٣٣ کەس کە ژەمی دووەمیان پێدراوە.
لە مێرگەسۆریش ٦٧٣١ کەس وەک وەرگری ژەمی یەکەمی ڤاکسین تۆمارکراون و ٥٠٩٢ کەسیش هەردوو ژەمی ڤاکسینیان پێدراوە.

زۆرترین بینراو