زیاتر لە 5 هەزار  كەم ئەندام لەسنووری سۆران مووچە وەردەگرن

زیاتر لە 5 هەزار كەم ئەندام لەسنووری سۆران مووچە وەردەگرن

  دیدار: پشتیوان كەریم – سۆران:

توران خدر بەڕێوەبەری  چاودێری گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سۆران, لەدیدارێكی تایبەتی زاری كرمانجیدا تیشك دەخاتە سەر كاروباری بەڕێوەبەرایەتییەكەی, تەواوی ئاماری  كەم ئەندامانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران, هەروەها باسی لەو هاوكاریانە دەكات كە ئەمساڵ لە رێگەی بەڕێوەبەراتییەكەیانەوە بەسەر كەم ئەندامان و هەژارانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دابەشكراوە. 
لەسەرەتای گفتوگۆ تیشكی خستە سەر كۆی ناوی كەم ئەندامانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و گووتی" ئەو كەم ئەندامانەی كە ناویان لەلای ئێمە تۆماركراوە مانگانە مووچە وەردەگرن  5222  كەسن كە بە رەسمی مووچەخۆرن و مانگانە مووچەكانییان وەردەگرن,  سەبارەت بە گلەی ئەو كەم ئەندامانەی كەوا ناویان تۆمارنەكراوە, لە هەمانكاتیشدا تەواوی مەرجەكانی كەم ئەندامیان هەیە لای خۆیەوە رایگەیاند" گلەی ئەو هاووڵاتییانە لەجێی خۆیەتی,  بەڵام هۆكاری سوود مەند نەبوونی ئەو هاووڵاتییانە بۆ ئەوە دەگرێتەوە, كە لەساڵی2014 ئەو بارودۆخە نا هەموارەی  كە تەواوی هەرێمی كوردستانی گرتەوە هەبوونی شەری داعش و دۆخی دارای هەرێمی كوردستان خراپ بوو,  لەو كاتەوە نەك لەسەر ئاستی بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری كۆمەڵایەتی  و خودی وەزارەتی ئێمە راگیرا بەڵكو  لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان وەستا, بەڵام لە ئێستاشدا ئێمە تەواوی ئەو هاوڵاتییانەی كەوا  كەم ئەندامن و شایستەی ئەوەن مووچەیان هەبێت, ئێمە لای خۆمانەوە ناومان تۆماركردوون,  لەسنووری هەرچوار قەزاكانی (سۆران, چۆمان, رواندز, مێرگەسۆر) زیاتر لە 800 كەم ئەندام  تۆماركراون,  ئەم رێژەیەش هەمیشە گۆڕانی بەسەر دادێت, ئومێدەوارن  لە ئایندەدا باروودۆخی هەرێمی كوردستان باش بێت و ئەوانیش شایستەی  ئەوەن لە وەرگرتنی مووچەی مانگانە."
سەبارەت بەو هاوكاریە خێرخوازیانەی كەوا لەكاتی دۆخی سەختی كۆڕۆنادا خۆراكیان لەلایەن وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی توانرا بە چەند قۆناغێك هاوكاری خۆراكی دابەش بكەن, لە یەكەم قۆناغیشدا زیاتر لە 6500 كەس سوودمەند بوو, هەروەها  لە قۆناغی دووەم توانرا 9500 كەس سوودمەند بوو ئەوەش رێژەیەكی تەواو بەرفراوان بوو تەواوی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی گرتەوە."
لایخۆیەوە ئەو بەرپرسە ئاماژەشی بەوەكرد" لەقۆناغێكی دیكەدا بڕی 4512 كەس سوودمەندی هاوكاری بوون كە هاوكاریەكە  بڕی 100 هەزار دینار بۆ هەر خێزانێك دابەشكرا, ئەو دابەشكردنەش  لەڕێگەی بانكەكان بوو كەوا بەسەر ئەو هاووڵاتییانە دابەشكرا كە ناویان تۆماركرابوو, گووتیشی" لەقۆناغێكی دیكەشدا كۆمپانیای كار لای خۆیەوە نزیكەی 4700 بەرمیل نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییانی ئەم سنووە دابەشكرد, بۆ هەر خێزانێك بڕی یەك بەرمیل نەوت هاوكاریكرا."
 لەكۆتای قسەكانیدا لەسەر پرسی بوون بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران, لەوەڵامی ئەو پرسارەی كەوا بەرێوەبەرایەتیەكەیان  دەرێت بە گشتی  لای خۆیەوە توران خدر  گووتی"  ئێمە لە سەرەتا بنكە بوون, دوای هەوڵی زۆر كرا بە بەرێوەبەرایەتی , لە ئێستاشدا دوای ئەوەی كە قەزای سۆران لە مانگی رابردوو لەلایەن  مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری بوون بەئیدارەی سەربەخۆی سۆران دراو لەهەمانكاتیشدا سەرپەرشتیاری ئیدارە لای خۆیانەوە دەست نیشان كرا, بێگومان ئومێدی تەواومان هەیە كە لە بەڕێوەبەرایەتی بكرێت بەگشتی, ئێمەش لای خۆمانەوە هەوڵیشمان داوە, بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی  ئیدارەی سەربەخۆی سۆران  و  وەزارەتی كارو بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەوڵی بۆ دەدەین كەوا بكرێت بەگشتی پێمان باشە و لەهەمان كاتیشدا پێویستە."

 

زۆرترین بینراو