مێژوو و گرنگی شوێنەوارەكانی ناوچەی برادۆست

سەلام سەلمان برادۆستی

 

ناوچەی برادۆست دەكەوێتە باكوری رۆژهەڵاتی هەرێم و پارێزگایی هەولێر، لەلای رۆژهەلاتدا سنووری وڵاتی ئێران و (كوردستانی رۆژهەڵاتە) لەلای باكوردا سنووری وڵاتی توركیا و (كوردستانی باكورە) بەڵام لەباشووردا هەریەك لە ناوچەكانی باڵەك و ناحیەی دیانا (قەزای ســۆران) دەگرێتەوە لەلای رۆژئاوای دا قەزای مێرگەسۆرە . ئەوی جیگای سەرنجە كۆنترین بەڵگە كەلەبەر دستما دابێت ئاماژە بەناوی برادۆست بكە وەك هۆزیكی كوردی دەگەرێتەوە بۆسەرەتای سەدەیی 16ز واتە ماوەی نیوان (1500ـ 1550)ز كە وەكو هۆزێكی گەوە ومیرانی شاری ئورمیە ناسراون كە دابەش ببوون بەسەر دوو ناوچە پێیان دەوترا میرانی ناوچەكانی تەرگەر و سۆما . گرنگی ئەو ناوچەیە تەنها لەوەدانیە كە گەورەترین یەكەی ئیدارەییە (ناحیە) لە هەێمی كوردستان لە بەرامبەر یەكە ئیدارەیەكانی تر بەڵكو نزیكەیی 260 گوند لەخۆدەگرێت و شوێنێكی جوگرافی زۆر گرنگە لەرویی ناوەخۆ و نێودەوڵەتییەوە خالێكی ستراتیژی تایبەتی خۆیێ هەیە بەهۆی بەستنەویی سنوری هەریمی كوردستان بەسنوی وڵاتانی ئێران و توركیا، بەمەش خالێكی سێگۆشەیی وسنوریكی گەورەو فراوانی درست كردوە .
مێژوی ناوچەی برادۆست مێژوێكی دەوڵەمەندە و پێگەو پایەیی خۆی پاراستوە، شوێن پەنجەی دیارە لەمێژوی گەلی كوردا سـەرەتای مێژوی برادۆست لەشاخی برادۆستەوە دەست پیدەكات كە مرۆڤ لە ئەشكەوتی شانەدەر و بیستون دەژیا كەبەسەرەتای ژیان دادەنرێ لە رۆژهەڵاتی ناوین، لەزۆربەی سەرچاوەكان ئەم سەردەمە بە (چاخی برادۆست)ناو بردراوە سەرەڕای بوونی چەند ئەشكەوت و ناوچەی شوێنەواری كۆنی تر .. كەمێژوەكەیان بۆ هەزاری دووەم و یەكەمی پ.ز دەگەرێتەوە . لەگەڵ بونی ژمارەیەكی زۆری شوێنی سەردەمی كلاسیكی و ئیسلامی لە ناوچەكە ئەویی شایەنی باسە كەوا لەپێشتر دا تەنها چەند ناوچیەكی كەم ئاماژیی پێكرابوو لەلایەن دەستەی شونەوار و كەلەپووری عێراق، بەڕێوبەرایەتی شوێنەواری سۆران كە ئەوانیش، ئەشكەوتەكان بەتایبەتی ئەشكەوتەكانی شاخی برادۆست (شانەدەرو.بێستون) هەرچەندە ئەم ئەشكەوتانە دەكەونە برادۆست بەڵام ئەم شاخە دەكەوێتە دەرەوەی سنووری جوگرافیای برادۆست، كێڵەشین بەردی كێلەشین دەكەوێتە ناوچەی كێڵەشین لە رۆژهەڵاتی ناوچەی برادۆست بەدوری چەند كیلۆ مەتری لە گوندی سیدەكانی مەركەزی ناحییەی برادۆستەوە دورە بەداخەوە ئێستا لەمۆزەخانەی ئورمیەیە لە رۆژهەلاتی كوردستان
كێلی تۆپزاوە،دەكەوێتە گوندی تۆپزاوە بە دوریی 7كم لە سیدەكان دوورە ئێستا لەمۆزەخانەیی شارستانی هەولێر پارێزراوە، شوێنەوارەكانی گوندی مجێسەر یاخود مساسیر دەكەوێتە نزیك سیدەكان ئەم گوندە مێژووەكی كۆنیی هەیە چەندین شوینەوارەی گرنگی لەخۆ دەگرێت، موساسیر لەكاتیی خۆی پایتەختیی ئوراتیەكان بووە لەهەزارەیی یەكەمی پ.ز ، چەندین گۆزەو پەیكەری و كەل و پەلی شوێنەواری دۆزراوەتەوە، لەلایەن بەرێوبەرایەتیی شوێنەواری سۆران لە ئەنجامی هەڵكۆلینی شوێنەواری لە دەوروبەری سیدەكان، وەهونەریی سەر بەرد لە گوندیی هەیات دەشتی بەرازگر ناوچەیی برادۆست لە لایەن شوێنەوار ناس بەرێز (عبدلوەهاب سلیمان حسن) لە ماستەر نامەكەیی ئاماژەیی پێ كردوە، دۆزینەوەیی چەندبنكەو كۆلەگەیەكی گەورە لەگوندیی مجیسەر كە گوماندەكرێێ بنكەیی كۆلەگەیی پەرسگایی هالدی (خالدی) سەردەمیی ئۆراتیەكان بێ لە ناوچەكەدا.
رووپێویی نوی ناوچە شوێنەوارە كەلەپوریە دۆزراوەكان ـ خۆشبەختانە توانراوە لەلایەن شونەوار ناسانی كورد لەوانە (د.زێدان برادۆستی) گەڕان و پشكنیین بۆ بكرێ، لەناوچەیی برادۆست لەئەنجامدا، لەنیوان ساڵانی 2015 – 2016 بە پێی ئەو رووپێوەییە نزیكەیی (67) ناوچەیی شوێنەواری و كەلەپوری دۆزراونەتەوە، شوێنەوارە دۆزراوەكان جۆراو جۆرن ئەگەر باسیی هندێكیان بكەن ،قەلاكان ئەم ناوچەیە ژمارەیەكیی زۆر قەلا لەخۆ دەگرێ ،ئەم قەلایانە مێژویی جیاوازیان هەیە بۆ سەردەمیی جیاواز دەگەرێنەوە هەر لەسەردەمەكۆنەكان دەست پی دەكات تا سەردەمیی عوسمانیی بەلام بەداخەوە زۆریان روخاون تەنها پاشماوەیان ماوە وەك قەلای هەركێلان لەگوندی هەركڵان دەشتی هێرت ،گردە قەلا مجێسەر حەوزی سیدەكان قەلای بیركم بیركم حەوزی سیدەكان قەلای گەورە هارونی دەشتی بەرازگر قەلای چناری چناری دەشتی بەرازگر ... پردەكان ئەم ناوچەیە ژمارەیەكیی زۆر پرد لەخۆ دەگرێێ چونكە بەشك لە جوگرافیایی ئەم ناوچەیە سەختو دژوارە پردەكان وەك پردی زەراتێ لەزراتی ئەم پردە (دەشتی هێرت و گەلی خواكورك و دەشتی بەرازگر ) بەیەكەوە دەبەستێتەوە وەئەم پردانە لە لایەنی سەربازیش سودی هەبوە بەتایبەتی لەكاتی هێرشی میری سۆران بۆ ناوچەی برادۆست دەوری هەبوو لەكاتی بەهاناچونی برادۆستیەكانی كانیەرەش لە بەرازگرەوە بۆ یارەمەتی برادۆستەكانی سیدەكان و دەورو بەریی وەپردی بنێ نیوان بەنێ گەلێ خواكوركو دەشتی بەرازگر... ،
زۆر لەگوندەكانی ناوچەی برادۆست پاشماویی كۆنی گوند بەتەواوی ماوەتەوە بۆتە شوێنێكی شوێنەواریی كەلە پوریی بۆ نمونە گوندی ئاكوان پاشماوەی شوراو دیواری دەرەوەیی بەدەوری گوندە كۆنەكە بەجیماوە كە درێژیەكەیی نزیكەیی ۱كم دەبێت یان پاشماوەیی گوندی شەنان شەنان سیدەكان ...،قلشەكان مێژوی درستكردنی ئەم قلشانە رون نیە چونكە هیچ نوسراویك وپاشماوەیەك لەسەر بیناسازیەكنیان بەجی نەماوە بەلام بەپیی ئاماژەكان پیدەچیی قلشەكانی سەردەمی ئوسمانی بن لەوانە قلشەكانی كانیە رەش كانیە رەش دەشتی بەرازگر قلشەكانی بەنی سیدەكان حەوزی سیدەكان... ، سەرە رایی جۆراو جۆری ناوچەو شوینە شوینەواریەكانی ناوچەیی برادۆست، ئەم ناوچەیە چەند دێریكی كۆن لەخۆ دەگریی وەتا ئیستا دانشتوانی رەسەنی گوندی (سیرۆ و زەروا) ی دەشتی بەرازگر مەسیحین لە هەولیرو دیانا نیشتەجێن ئەم دێرانە لە ئیستادا تەنها پاشماوەو بناغەی دیواریان ماوەتەوە.. ،گۆرستانەكانی ناوچەیی برادۆست زۆرتر.
ژمارە و رێژەی گۆرستان لەخۆ دەگرێ بەهۆی سەختی هەندێ لەناوچەكە نەتوانراوە بەتەواوی سۆراغ و شوینەواریان دیاری بكرێت هندی لەوانە گۆرستانی ئابرا دەشتی بەرازگر گۆرستانی خۆماری دەشتی بەرازگر.گۆرستانی گۆرە بەتەراشی دەشتی هێرت گۆرستانی كۆلیت گەلی لێتان، گۆرستانی شێخ رەش، گۆرستانی كەژەك لە سنووری سیدەكان بەلام ئەویی جێگای ئاماژەیە، بەشێك لەكێلەكانی ئەم ناوچەیە بەشیوەیی سەرنجراِكێش دروست كراون و بەرزیان لەسەر روی زەویی نزیكەی 4كم دەبێت.

سەرچاوەكان:

شوینەوارە كەلەپوریەكانی هەولێر- مێژوی كۆنی كورد

 

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو