نۆڤاك و یەكەم سەركەوتنی لە ئۆلۆمپیاد

نۆڤاك و یەكەم سەركەوتنی لە ئۆلۆمپیاد

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: نۆڤاك جۆكۆڤیچ، پێشەنگی باشترین یاریزانانی تێنس لەسەر ئاستی جیهان یەكەم هەنگاوی لە ئۆڵیمپیاددا بەسەركەوتوویی هاوێشت و بردنەوەی تۆماركرد.
جۆكۆڤیچ لە یەكەم یارییدا بەرامبەر هوگۆ دێلیێنی بۆلیڤی یارییكرد و بە دوو كۆمەڵەی بێ بەرامبەر یارییەكەی لە بەرژەوەندی خۆی یەكلاكردەوە، ئەنجامی كۆمەڵەكانیان 6-2, 6-2 بوون.
جۆكۆ بەرامبەر پۆلێنكراوی 139ەمینی جیهان یارییكرد و بە كاتژمێرێك و چەند خولەكێكی كەم یەكەم بردنەوەی تۆماركردو چەند هەفتەیەكی كەم لەمەوبەر نازناوی وێمبڵدۆنی بردەوە، ئامانجی ئەمجارەی بەدەستهێنانی یەكەم میدالیای زێڕە لە ئۆڵیمپیاددا.

زۆرترین بینراو