دایك میهره‌بانه‌ ، تكایه‌ له‌كه‌داری مه‌كه‌ن!

مارف سەلمان
له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ لایان چه‌ندچالاكوانێكی  بواری ژنان و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك و كاراكته‌رێكی دیار كه‌مپینێك له‌ژێر دروشمی (ناوی من ناوی دایكمه‌ ) پێكهاتوه‌.
ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت له‌سه‌ری بنوسم ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یه‌، له‌ژێر ناونیشانی"ناوی من، ناوی دایكمه‌"  چه‌ند رۆژێكه‌ بانگه‌شه‌ی بۆده‌كرێت له‌ لایه‌ن هه‌ندێك چالاكوانی ژنان و كه‌سانێك كه‌ خۆیان  به‌ "فێمێنیست" ده‌ناسێنن و پێیان وایه‌  ئه‌وانه‌  داكۆكیكارو پارێزه‌ری ره‌گه‌زی مێینه‌ن.
ته‌نانه‌ت كه‌مپینه‌كه‌ وه‌ك ده‌بینم بۆته‌ جۆرێك  له‌ چاله‌نجی ئاڵوگۆری نێوان  به‌شێك له‌ هونه‌رمه‌ندان و چالاكوانی سیاسی  و كۆمه‌لاتی .  ئه‌وه‌ی زۆر لام سه‌یره‌ بۆچی ئه‌و كه‌سانه‌ی شاره‌زا له‌ ئاین  یان شاره‌زا له‌ بواری كۆمه‌لڵیه‌تی  بێده‌نگی ناشكێنن ؟  بێنه‌سه‌ر خه‌ت كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی نابه‌ستن  سه‌باره‌ت به‌و كه‌مپینه‌  بۆ رای گشتی  نالێن ئه‌م كاره‌ هه‌ڵه‌یه‌  و له‌ ئاینی ئیسلامیش  رێگه‌ پێدراو نییه‌ .
له‌ ولڵتانی ئه‌وڕوپی ئه‌وانه‌ی باوكیان دیار نییه‌  ده‌توانرێت له‌و حاڵه‌ته‌  به‌ ناوی دایك بانگ بكرێن  له‌ جیاتی ناوی باوك، چونكه‌ نازانرێت باوكیان كێیه‌، بۆ نمونه‌  له‌م ساڵلنه‌ی دواییدا  له‌كاتی هاتنی  داعش ئافره‌ت هه‌بووه‌ له‌ چه‌ند چه‌كداری داعش مندالی هه‌بوه‌  ده‌كرێت ئه‌وان به‌ناوی دایك بانگ بكرێن ، چونكه‌ نازانرێت باوكیان كێیه‌ ،
ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌مپینه‌  زیاتر بۆ مه‌به‌ستی منداڵانی قوربانی ده‌ستی تیرۆر بێت  له‌وانه‌یه‌ زۆر كه‌س پێیان ڕاست بێت، به‌ڵلم ئه‌گه‌ر بۆ مه‌به‌ستێكی تر بێت  كه‌وا ده‌ڵێن ئافره‌ت مافیان زه‌وت كراوه‌ و ئافره‌ت مافیان خوراوه‌  بۆیه‌ ئه‌م كه‌مپینه‌یان راگه‌یاندوه‌  ئه‌مه‌ قابیلی قه‌‌بوڵ نییه‌.
ئازیزان دایك زۆر میهره‌بان  تكا ده‌كه‌م ناوی دایك ناشرین مه‌كه‌ن، یان مه‌به‌ستی ئه‌م كه‌مپینه‌ ئه‌وه‌ بێت كه‌ هه‌ندێك كه‌س خۆیان بكه‌نه‌ پاڵه‌وان  و خۆیان ده‌ربخه‌ن،  ئه‌وه‌ی به‌لای من جێگای تێرامانه‌،  ئێمه‌ مانان نازانین هۆكاری ئه‌م گۆرانكارییه‌ له‌ باوك بۆ دایك چییه‌ !  بۆچی كه‌سانێك لێیان ناپرسن مه‌به‌ستیان چییه‌؟  له‌م كه‌مپینه‌ ئه‌گه‌ر بزانرێت مه‌به‌ستیان خراپ بێت ده‌بێت سنورێك بۆ ئه‌م جۆره‌ هڵوێستانه‌و ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌  كه‌ هه‌ڵده‌ستن  به‌م كه‌مپینانه‌ دابنرێت.
ئه‌وه‌ی زۆر لام سه‌یره‌ ئێمه‌ی موسڵمان  له‌ ئاینی ئیسلام  هه‌موو ماف بۆ ئافره‌تان دیاری كراوه‌  رێزیان لێگیراوه‌  بۆچی كه‌سانێك شاره‌زا له‌ ئاینی ئیسلام له‌ گه‌لیان دانانیشێت و وتوێژیان له‌گه‌ل ناكات  ئه‌گه‌ر راست بێت با به‌خه‌ڵكی بلێن راسته‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌شه‌ بێت خه‌لك ئاگه‌دار بكه‌نه‌وه‌  كه‌ ئه‌مه‌ نابێت قه‌بول بكرێت.
چونكه‌ له‌ كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ ئه‌و شتانه‌ قابیلی ‌قبوڵ نییه‌  ده‌بێت رێیان لێبگیرێت ، بۆچی هه‌موو كه‌سێك خۆیان لێبێده‌نگ كردوه‌؟ ئایا ئه‌وانه‌ی ده‌لێن ناوی باوك لاده‌به‌ن له‌جیاتی ئه‌و ناوی دایك داده‌نێن هه‌ر به‌راستی واده‌ڵێن وه‌ بۆچی مه‌به‌ستێكیانه‌؟  یان ئه‌وانه‌ گومانیان له‌ باوكی خۆیان هه‌یه‌ !  حه‌ق وایه‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار  و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بێته‌ خه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌، چونكه‌ گه‌ر وابروات له‌ دوارۆژ كۆمه‌لگای ئێمه‌ توشی داڕمان ده‌بێت شیرازی كۆمه‌لگای ئێمه‌ تێك ده‌چێت،  ئه‌گه‌ر  كه‌مپینه‌كه‌یان  هه‌ڵه‌ بێت و نه‌گونجێت له‌گه‌ل كۆمه‌لگای كوردی.
خودای گه‌وره‌ له‌ قورئانی پیرۆز ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ده‌فه‌رموێت، به‌ناوی باوكی خۆیان  بانگیان بكه‌ن ئه‌و دادپه‌روه‌رتره‌ له‌ لای خودای گه‌وره‌ نه‌ك به‌ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی  كه‌ به‌خێوی كردون و خزمه‌تیان ئه‌كات،  له‌لایه‌كی تر بوونی ناوی باوك له‌ ناسنامه‌ هیچ له‌ پیرۆزی و قه‌دری دایك كه‌مناكاته‌وه ، چونكه‌ له‌ بنه‌ڕه‌ت دا هه‌ر پیاو سه‌رۆكی خێزانه‌و گه‌وره‌ی ماڵه‌وه‌ بووه‌.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو