گۆمی فێڵاو دووچاری وشكبوون دەبێت

گۆمی فێڵاو دووچاری وشكبوون دەبێت

زاری كرمانجی-چۆمان:
دوای چەندین ساڵ ئاستی ئاوی گۆمی فێڵاوی گەشتیاری لە سنووری قەزای چۆمان روو لە كەمبوون و وشكبوون دەكات.
 هونەر كەوەرتەیی دۆستی ژینگە، لە سنووری باڵەكایەتی بەزاری كرمانجی گووت "بەهۆی سەرەنج راكێشی ساڵانە لە زۆربەی وەرزەكان گەشتیاران روو دەكەنە گۆمی فێڵاو لە دەڤەری باڵەكایەتیی لە سنووری قه‌زای چۆمان، بەڵام بەداخەوە ئەوەی ئێستا دەیبینین ئاستی ئاوی گۆمەكە بە شێوەیەك دابەزیووە و روو لە وشكبوون دەكات".
ئەوەشی ئاشكرا كرد "كاتێك مرۆڤ دیمەنی گۆمی فێڵاو دەبینی، لە ناخەوە نیگەران دەكات، كە چەندین ساڵە بەم شێوەیە نەبووەو ئاوەكەی روو لە كەمبوون نەكردووە.

زۆرترین بینراو