دوای دەمار بڕین ددانەکان ئازاریان ھەبێت چارەسەری چیە؟ 

دوای دەمار بڕین ددانەکان ئازاریان ھەبێت چارەسەری چیە؟ 

 

زۆرێک لە چارەخوازان لێمان دەپرسن کەوا دکتۆر من دەماری ددانەکەشم بڕیوە بەڵام ھەر ئازاری ھەیە ؟ بۆچی ؟ 

وەڵامەکە لێرەدا ئەوەیە کەوا ئاسایە دوای دەمار بڕین بۆ ماوەی نزیکەی دوو ھەفتە دوای دەمار بڕینەکە ئازار ھەبێت، بەڵام  دەبێت ئازارەکە بەرە بەرە رووی لە کەمبوون کردبێت. 

بەڵام ھۆکارێکی تری ئازاری ددان دوای  زیاتر لە ٢ ھەفتە، مانگێک، سالێک یان زیاتر  لە دەمار بڕین دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کەوا لەوانەیە دەمار بڕینەکە یاخوود پاکردنەوەی رەگی ددانەکە بەشێوەیەکی گونجاو و سەرکەتوو ئەنجام نەدرابێت، بۆیە ھەوکردنی ددانەکە بەرەو باش بوون ناچێت و ئازار دروست دەبێتەوە، چارەسەری ئەم حالەتەش ئەوەیە کەوا پێویستە سەردانی پزیشکی شارەزا و پسپۆر بکات بۆ ئەوەی تیشکی ( ئەشیعە)ددانەکە بگیرێت و ئەگەر بینرا دەمار بڕینەکە سەرکەوتوو نەبووە و ھەوکردن ھەیە لەو ناوچەیە ئەوا پێویست دەکات دووبارە رەگی ددانەکە پاک بکرێتەوە و ددانەکە پربکرێتەوە بەشێوەیەکی باش. 

پزیشکی ددان و جوانکاری* 

زۆرترین بینراو