کاڵا بوونی ژن لە سیستەمی هۆز گەریدا ناونیشانی سمینارێک بوو لە سۆران

کاڵا بوونی ژن لە سیستەمی هۆز گەریدا ناونیشانی سمینارێک بوو لە سۆران

محەمەد ئامۆکەیی- زاری کرمانجی: 

جان فیلار، سەرپەرشتیاری کۆمەڵەی رەوتی کورد- سۆران، بەزاری کرمانجی راگەیاند" لەبەردەوامی کاروچالاکیەکانی کۆمەڵەی رەوتی کورد، هەستاین بەسازدانی کۆڕێک بؤ ( ھێڤی عومەر یاسین) لەژێر ناونیشانی
بەكاڵابوونی ژن لە سیستەمی هوزگەراییدا."

جان فیلار، لەسەر ناونیشانی کۆڕەکە دەڵێت" کاڵا ئەو چەمکەی کە زیاتر لەباسە ئابووریەکاندا باسکراوە زیاتر ئەو شمەکانە ئەگرێتەوە کەلەلایەن وەبەرهێنرەکانەوە بەرهەم دەهێنرێت، جا چ بەرهەم هێنەری گشتی بێت یا تایبەتی بێت،
زۆرجار گوێمان لەوێ دەبێ مرۆڤ  بووەتە کاڵا چ ژن بێ یا پیاو  بەتایبەتی لەسیستەمی سەرمایەداریدا. بەڵام ئەمە واتای ئەوە ناگەینێت کەوا لەسیستەمەکانی تردا بوونی نەبووە   بۆ نموونە لە سیستەمی هۆزایەتی چەندین دیاردە هەبوونە وەکو( ژن بەژنی، ژن فرۆشتن، کچ فرۆشتن، بوونی رێژەیەکی زۆری مارەیی....هتد) ئەمانە هەموویان جورێکن لە بەكاڵابوونی ژن. 
هەروەها پێناسەی چەندین چەمکمان  کرد لەوانە(  هۆز، سیستەم، سیستەمی هۆزایەتی، کاڵا بوونی ژن و جورەکانی کاڵابوونی ژن.

زۆرترین بینراو