نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا ئاستێکی بەرزدایە

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا ئاستێکی بەرزدایە

زاری کرمانجی - سۆران: ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە ٧٢ دۆلار و ٩٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، 
بە پێیەی بە بەراورد بە دوێنێ نرخی نەوت ٧١ سەنت بەرزبووەتەوە.
لەهەمانکاتدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٦٩ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمەش داوی ئەوەدێت کە لە ٢٣ ی مانگی رابردوو نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٦٧ دۆلار و ٦٨ سەنت بوو هەروەها رۆژی ٢٥ی ٧ی ئەمساڵ، بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار بەرزبووەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.

زۆرترین بینراو